باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نوێی نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دۆسیەی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی تایبەتە و ئەوان هەموو چارەسەرێکی بۆ فەراهەم دەکەن. وەزیری نوێ ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان ببێتە پیشەسازییەک هاوشێوەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێداگرن لەسەر ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق بن لەسەر بنەمای پرەنسیپی یەکسانی.
​خزەیر ڕوونیکردەوە کە دەیانەوێت بەرژەوەندییەکانی وڵات لە بەغداد و هەرێم بەرجەستە بکەن، بەو پێودانگەی نەوت و غاز موڵکی هەموو گەلی عێراقە، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێم دەربڕی بەمەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و زیادکردنی بەرهەمهێنان لەسەر ئاستی نەوت و غاز.
​سەبارەت بە ئامارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن، وەزیری نەوت ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە کەرکوک و بەسرە لە ملیۆنێک و 400 هەزار بەرمیل تێپەڕ ناکات. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا بە شێوەیەکی گشتی ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردە دەکرێت، بەڵام وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات ئەو ڕێژەیە بەرز بکاتەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا