ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپی رەتکردەوە سەبارەت بە رێککەوتیی چاوەڕوانكراو لەگەڵ ئێران و قسەكانی ترەمپی بە هەوڵدان بۆ نیشاندانی سەركەوتنێكی ساختە ناوبردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ، بەپێی دەقی رێککەوتنەکە، پابەندبوون بەرامبەر بە پابەندبوون داڕێژراوە و لە قۆناغی کۆتایی پەسەندکردنیدایە لە ئێران و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە.

باسی لەوەشکرد، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران دەبێت گەرووی هورمز بکاتەوە بەبێ بەرامبەر، ئەمەش لە کاتێکدایە هیچ بڕگەیەکی لەو جۆرە لە دەقی رێککەوتنەکەدا نییە.

روونیکردەوە، ترەمپ باس لەوە دەکات کە ئێران ماددە ئەتۆمییەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە یان لەناویان دەبات، سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە نەک هەر شتێکی لەو جۆرە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا نییە، بەڵکو ئەمە لە بنەڕەتدا بێ بنەمایە.

راشیگەیاند، پێدانی دەستبەجێی ١٢ ملیار دۆلار، گرنگترین بڕگەی رێککەوتنەکەیە کە ترەمپ باسی نەكردووە، ئێران ناچێتە هیچ دانوستانێکی ترەوە تا جێبەجێنەکردنی ئەم بڕگەیە و هەروەها پرسێکی تر بریتییە لە ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە لوبنان، وەک ئەوەی حزبوڵا داوای دەكات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا