
حكومەتی ئێران رایگەیاند: گەرووی هورمز لەژێر كۆنترۆڵی ئێمەدایە و بە بڕیارەكانی ترەمپ بەڕێوەناچێ، هەتا ئێستاش ئەم گەرووە لەژێر كۆنترۆڵی ئێمەدایە.
بهگوێرهی ئاژانسی تهسنیم-ی ئێرانی، ئیبراهیم عەزیزی لهوهڵامی وتهكانی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا لهبارهی گهروی هورمز، باسی لهوهكردوه، "ئاگادارکردنەوە! هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە گەروی هورمز بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، "گەروی هورمز و کەنداوی فارس بە پۆستە وەهمییەکانی ترەمپ بەڕێوەناچێت!، کەس باوەڕ بە سیناریۆکانی ترهمپ ناکات!".
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی دۆخی ئێران و گەروی هورمز رایگەیاند، ئةمرِؤ دووشەممە پڕۆژەیەک بە ناوی "پڕۆژەی ئازادی" دەستپێدەکات، کە ئامانجی پڕۆژەکە ڕێنماییکردن و دەرهێنانی سەلامەتی ئەو کەشتییانەیە کە لە ئاوەکانی تەنگەی هورمزدا گیریان خواردوە.
هەروەها نوسیویەتی، "وڵاتان لە هەمو جیهانەوە، کە بەشدارنین لەو ناکۆکییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسیاریان لە ئەمریکا کردوە کە ئایا دەتوانین یارمەتیدەر بین بۆ ئازادکردنی کەشتییەکانیان، کە لە گەروی هورمزدا کە قفڵ کراون، لەکاتێکدا ئەوان تەنیا تەماشاکەرێکی بێلایەن و بێتاوانن، بۆ چاکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا، ئێمە بەو وڵاتانەمان وتوە کە ئێمە کەشتییەکانیان بە سەلامەتی ڕێنمایی دەکەین بۆ دەرچون لەو ڕێڕەو ئاوییە، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی دەست بە کارەکانیان بکەن".
لەبارەی ئێرانهوه، ترهمپ دهڵێت، "من بە تەواوی ئاگادارم کە نوێنەرەکانم گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی لەگەڵ وڵاتی ئێران دەکەن، ئەم باسانە دەتوانێت شتێکی زۆر ئەرێنی بۆ هەموان بەدوای خۆیدا بهێنێت".
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توند دەدات و دەڵێت، "ئەگەر بە هەر شێوەیەک دەستوەردان لەم پرۆسە مرۆییەدا بکرێت، بەداخەوە ئەو دەستوەردانە بە توندی وەڵام دەدرێتەوە".
