ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە وەڵامی فەرمی بۆ ١٥ خاڵی پێشنیارکراوی ئەمریکا ناردووە و مەرجەکانی بۆ ئاگربەست دیاری کردووە. تاران داوای ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان، پێدانی قەرەبووی زیانەکان، و گەرەنتییەکی کردەیی دەکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی جەنگ، بە مەرجێک ئاگربەستەکە سەرجەم بەرەکانی ناوچەکە و گروپەکانی بەرگری بگرێتەوە. 
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا مافێکی یاساییە و وەک گەرەنتییەک بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی لایەنی بەرامبەر دەبینرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی "تەسنیم"ی ڕاگەیاندووە کە تاران ئەم داوایەی ئەمریکا بۆ وتووێژ بە پڕۆژەی "فێڵی سێیەم" دەزانێت. مەبەست لەم فێڵە، بەکارهێنانی دیپلۆماسییە وەک پەردەیەک بۆ پێکانی سێ ئامانج: یەکەم؛ خەڵەتاندنی جیهان بە نیشاندانی سیمایەکی ئاشتیخواز، دووەم؛ نزم ڕاگرتنی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا، و سێیەم؛ کڕینی کات بۆ ئامادەکاریی هێرشێکی زەمینی لە باشووری ئێراندا.
تاران دووپاتی دەکاتەوە کە بەهۆی ئەزموونی تاڵی جەنگەکانی ڕابردوو، گومانی تەواویان لە نییەتی واشنتن هەیە. ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمریکا لە جەنگەکانی پێشتردا هەر لە کاتی وتووێژەکاندا هێرشی کردووە، بۆیە ئێران پێی وایە ئەم پێشنیارە نوێیە تەنها زەمینەسازییە بۆ ئەنجامدانی "جنایەتێکی نوێ" لە ناوچەکەدا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا