٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ، سی و سێ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستاندا.
  بۆ کەسێک کە شارەزای مێژووی خەباتی شیوعییەکانی کوردستان و مێژووی قوربانیدان وهاتنە نێوکۆڕی تێکۆشانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزم لەعێراقدا بێت، ئاگاداری ئەوە یە کە شانە سەرەتاییەکانی ڕێکخستنەکانی شیوعی لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا گەیشتۆتە نێو گۆڕەپانی خەباتی نیشتمانی و چینایەتی.
    شیوعییەکانی کوردستان بەشێکن لەو مێژووە پڕشنگدارەی کە درێژکراوەی خەباتی هەموو شیوعییەکانی عێراقە و لە ساڵی ١٩٣٤ەوە بەردەوامی هەیە.
   هەلومەرجی سیاسی و قۆناغەکانی خەباتی نیشتمانی وچینایەتی وپێویستی گەشەو پێشکەوتنی لقی کوردی حزبی شیوعی عێراق، بۆ لقی کوردستانی و دواتر بۆ هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی ئەم گەشەو پێشکەوتنە ڕێکخراوەییەی لە کۆنگرەی دووەمی هەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراقدا کە لە(١٨بۆ ٣٠حوزەیرانی ١٩٩٣) بەسترا بەرجەستەکردوحزبی شیوعی کوردستان- عێراق ڕاگەیەنرا ،وەک هاوشانییەک بۆ گەشەو پێشکەوتنی بزووتنەوەی ڕزگاری نیشتمانی  کوردستانیدا.
  حزبی شیوعی کوردستان لە ڕاگەیاندیدا و لەپڕۆگرامی خۆیدا، جەختی لەوەکردۆتەوە کە حزبێکی نیشتمانی و چینایەتی  کوردستانییە،لەپاڵ ئەرکە نیشتمانیەکانیدا کە ئامانجی ڕزگاری و دامەزراندنی قەوارەی نیشتمانی سەربەخۆیە، خۆی بە  داکۆکیکاری چینی کرێکاران و زەحمەتکێشانی بیرو بازووی کوردستان دەزانێت و لەوباوەڕەدایە  کە ئەرکە نیشتمانی و چینایەتییەکانی گرێدراو وتەواوکاری یەکترن.
  ئەم ڕێبازو بیرکردنەوەیەی حزبی شیوعی کوردستان، کە سەرچاوەکەی لە مارکسیزمەوە وەرگرتووە، تەنها لەتیۆرییەکی ئابوری دەست پێناکات بەڵکو خەونی مرۆڤەکانە بۆئازادبوون لەسەرکوتکردن و نامۆبوون و هەژاری.
   ئەم ڕێبازە پشت ئەستوورە بەبیرۆکەیەکی سادەو شۆڕشگێڕانە کە ئەوسامانەی لەکۆمەڵدا بەرهەم دێت ،پێویستە بۆ هەموو کۆمەڵ بێت نەک لەژێر دەستی کۆمەڵێکی بچوکدا بێت.  
  حزبی شیوعی کوردستان کاربۆ  بەدیهێنانی یەکسانی ودادپەروەری کۆمەڵایەتی خەبات دەکات.
   ئەم حزبە تەنها بەڵێنی مادی بەخەڵک نادات، بەڵکو مانایەکی ئەخلاقی ومێژووییە بۆ باوەڕهێنانی خەڵک بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی جیاواز لە سەرمایەداری، کەنرخی ئینسانەکان بەبەرزی بهێڵێتەوە.  وزامنی مافەکانیان بێت لە یەکسانی و ژیاندا.
    لەیادی ٣٣ ساڵەیدا، حزبی شیوعی کوردستان پێداگری لەسەر پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم و داکۆکی لە مافی نەتەوەو پێکهاتەکان دەکاتەوەو کاربۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکات، کەبەداخەوە  لەسایەی ململانێی بەرتەسکی حزبی دوو جەمسەری دەسەڵاتداری هەرێمدا، کە فەرامۆشی بیروڕاو دەنگی هاووڵاتیانی کوردستانیان کردووەو نە پەرلەمان کارادەکەنەوە و نە کابینەی نوێ پێک دەهێنن و نە بەرپرسیارێتییەکە دەگەڕێننەوە بۆ گەل و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی نوێ دەکەن.
   لەسایەی ئەم خۆپەرستی وبەرژەوەندی پەرستییەی دەسەڵاتدارانەوە ،هەرێم کەوتۆتە لێواری هەموو ئەگەرە چاوەڕواننەکراوەکان و گێڕانەوەی بۆ سێگۆشەی یەکەم.
  حزبی شیوعی کوردستان لەڕوانگەی هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەوە،داواکارە بە گفتوگۆیەکی فراوانی ئامانجدار ،کار بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە بکرێت و پێداویستییەکانی بەردەوامی پڕۆسەی سیاسی بەئاڕاستەی دیالۆگ و چارەسەری کێشەکان هەنگاو بنرێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا