بەرزان عەلی
بەشی 5
خۆی ئاڵاندووە بە ڕۆحمەوە
پەنجەکانی گیر کردووە لە بیرکردنەوەم هەناگاوەکانم دەژمێڕێت چەشنی سێبەر
پێدەچێت دەستبەردارم نەبێت
ناچارم بەر لە خۆم بیر لەو بکەمەوە
دەستگرتن بەوەوە یانی هەڵگرتنی تەنێک لەسەر جەستەیەکی بریندار و ماندوو
لەوانەشە هەڵکۆڵینی ئازادی بێت لەنێو دڵی بەردێکدا .....