
رۆژی سێشەممە، 2026/11/10 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر، پێشانگایەکی هاوبەشی خۆشنووسی لەژێر ناونیشانی "رەهانووس" کرایەوە.
پێشانگاکە لەلایەن کۆمەڵەی خۆشنووسانی کوردستانەوە ڕێکخراوە و تێیدا بەرهەمی 21 هونەرمەندی خۆشنووس نمایش کراوە.
لە مەراسیمی کردنەوەکەدا، سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاری و کاری دەستی ئامادەبوون.
لە پێشانگاکەدا ژمارەیەکی زۆر تابلۆی هونەری خۆشنووسی نمایش کرابوون، کە بە سەلیقە و توانایەکی بەرزەوە نووسرابوون و گوزارشت بوون لە ئاستی بەرزی هونەری خۆشنووسی لە کوردستان.
بڕیارە پێشانگاکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 5ی ئێوارە لە خزمەتی سەردانکەراندا بێت.
