توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ هۆشداری دەدات لە بەرامبەر خواردنەوەی چا و قاوەی زۆر گەرم، لەبەرئەوەی مەترسیی تووشبوون بە جۆرێکی شێرپەنجەی سوورێنچک سێ هێندە زیاد دەکات و پسپۆڕانیش پێشنیاز دەکەن بەر لە خواردنەوەیان کەمێک چاوەڕێ بکرێت تاوەکو شلەتێن دەبن.

 توێژینەوەکە لە لایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە ئەنجام دراوە و لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی شێرپەنجەدا بڵاوکراوەتەوە. بۆ ماوەی 14 ساڵ بەدواداچوون بۆ داتای نزیکەی 980 هەزار کەس لە بەریتانیا کراوە، بەپێی دەرەنجامەکانیش هۆکاری تووشبوونەکە پێکهاتەی چا و قاوەکە نییە، بەڵکو پلەی گەرمییەکەی و شێوازی خواردنەوەیەتی.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە شەش کووپ یان زیاتر خواردنەوەی زۆر گەرم دەخۆنەوە، مەترسیی تووشبوونیان بە بەراورد بەوانەی کەمتر لە شەش کووپ دەخۆنەوە، بە ڕێژەی لە سەدا 71 زیاترە.

 فیۆنا ئۆسگون، بەڕێوەبەری زانیارییە تەندروستییەکان لە ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا دەڵێت: باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن ئەوەیە ماوەیەک چاوەڕێ بکەین تاوەکو چا و قاوەکە کەمێک سارد دەبنەوە و دەگەنە پلەیەکی گونجاو بۆ خواردنەوە.

 ًباکگراوند: پێشتریش لە ساڵی 2016، ئاژانسی نێودەوڵەتیی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە سەر بە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، خواردنەوە زۆر گەرمەکانی وەک هۆکارێکی ئەگەری بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە پۆلێن کردبوو.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا