رێگای كوردستان -  هاوڕێ کرێکار


مامۆستایەکی زانکۆ: لە جیاتی چارەسەر، ناکۆکییەکانی قووڵتر کردەوە،
کادرێکی پارتی : پەرلەمان بەشێوەیەکی میزاجی و حزبی و بەرژەندخوازی پەکخرابوو
کادرێکی یەکێتی : قووڵکردنەوەی سیاسەتەکان لە بەرژەوەندی هیچ لایەکیان نییە،

دووایی دوو ساڵ لەداخستن بەهۆکاری نادیار، لەچەند ڕۆژی رابردوودا، بەئامادەبوونی ٥۲ پەرەمانتار بریاردا کارابکرتەوە بێ یەکێتی نیشتیمانی کوزدستان،،لەێستادا هەردوو حزبی یەکتری تۆمەتبار دەکەن و میللەتیش جگە لەوەی سەیریان ئەکات نیگەرانە لێییان ئایە کاراکردنەوەی پەرلەمان – بەبێ ڕێککەوتنی گشتگیر و سازانی نیشتمانی تاچەند دەبێتە هۆی قووڵترکردنەوەی ناکۆکیی نێوان هێزە سیاسییە سەرەکییەکان لەسەر حیسابی بەرژەوەندییە گشتییەکان؟

لە جیاتی چارەسەر، ناکۆکییەکانی قووڵتر کردەوە


زانا فەقێ محەمەد،  مامۆستا له زانكۆی گەرمیان،  وتی :  پەیوەندی نێوان هێزە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی(یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) بەردەوام ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر بەرژەوەندی گشتی و ژیانی هاوڵاتیان هەبووە؛ بەجۆرێک هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێک بووه به هۆی ئارامیی ئابووری و کۆمەڵایەتی، و پێچەوانەکەشی بارگرانی بەسەر هاوڵاتیانەوە دروست كردوه، لەم سۆنگەیەوە، کاراکردنەوەی پەرلەمان لە ٤ی تشرینی دووەمدا بەبێ سازانی نیشتمانی، لە جیاتی چارەسەر، ناکۆکییەکانی قووڵتر کردەوە،  ئەم هەنگاوە بەبێ ڕەچاوکردنی واقعی سیاسی، جیۆپۆلەتیکی هەرێم و دابەشبوونی کارگێڕیی ناوچەکە. 

ئامانجی حیزبێکی دیاریکراو خرایە پیش بەرژەوەندی گشتیەوە


هەروەها ئاماژەی بەوەشدا،  ئامانجی حزبێكی دیاریكراویان خستە پێش بەرژەوەندی گشتییەوە، ئهمهش وادهكات لێکەوتەی ئەم جۆرە بڕیارانە نەك تەنها هەرێمەکەی ڕووبەڕووی نادیاریی و قەیرانی فرەرەهەند دهكاتهوه، بەڵکو پێگەی جەماوەریی و وێنەی نەتەوەیی پەرلەمانیشی وەکو دامەزراوەیەکی شەرعی لەلای هاونیشتمانیان لاواز کردووە، لە بنەڕەتدا، کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ ڕەچاوکردنی هاوسەنگیی سیاسی و کارگێڕی، زەمینەخۆشکەرە بۆ قۆرخکاریی دەسەڵات؛ ههربۆیه لەم جۆرە ژینگەیەدا پەرلەمان توانای ئەوەی نامێنێت وەک دەزگایەکی سەربەخۆی چاودێری بەرگری لە مافی هاووڵاتییان و بەرژەوەندیی گشتی بکات، بەڵکو دەبێته سەکۆیەک بۆ شەرعیەتدان بە بڕیاری حزب و حکومەت، کە ئەمەش پێچەوانەی بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و فەلسەفەی کاری پەرلەمانتارییە.متمانەی گشتی تووشی داڕمان دەکاتئەوەشی خستەڕوو، کێشەی سەرەکی لەوەدایە کە تێگەیشتنی هێزە سیاسییە باڵادەستەکان بۆ پەرلەمان تەنها لە سنووری بەدیهێنانی ئامانجە حزبییەکاندا کورت دەبێتەوە. ئەمەش وا دەكات ئەم دامەزراوەیە لەبری ئەوەی بەهاو وێنەیەکی نیشتمانی هەبێت، پێگەکەی دادەبەزێت بۆ ئامرازێکی سیاسی، بەمەش متمانەی گشتی بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی و شەرعیەتی دامەزراوەکان تووشی داڕمان دەکات.

سەبارەت بە هەمان پرسە، سروه محەمەد،،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیونی یەکێتی نیشتمانی  كوردستان، بۆ ڕێگای كوردستان وتی : سەبارەت بە کاراکردنەوەی  پەرلەمان، بێگومان هەرێمی کوردستان لەوەتەی دروست بووە، وە هەروەها لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقدا تەنسیب  بووە، لەو دەستوورەیە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆی فیدراڵی دیموکراسییە لە چوارچێوەی عێراقدا، ئەم هەرێمە لەوەتەی دروست بووە تاوەکو ئێستا، لە بەرەی کوردستانی و تاوەکو ئێستاکە ئەم هەرێمە کار کراوە لەسەر ئەوەی کەوا بڕیارێکی گشتگیر دروست بکرێت بۆ هەرێمی کوردستان.


قووڵکردنەوەی سیاسەتەکان لە بەرژەوەندی هیچ لایەکیان نییە،

وتیشی: بەڵام ئێمە ئاگادارین ئەم هەرێمە پێویستی بەوەیە کەوا ڕێک بخرێتەوە،  پەرلەمانێکی هەبێ پەرلەمانی گشتی بێت، واتا پەرلەمانی هەموو لایەنە سیاسییەکان و کوردستان بێ، دەنگ و ڕەنگی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا بێ؛ لە زاخۆوە تاوەکو دەگاتە کەلار و کفری و هەڵەبجە و ڕانیە و قەڵادزێ وسلێمانی و ناوچەکانی تری، هەولێر و دهۆک بێت، بۆیە قووڵکردنەوەی سیاسەتەکان لە بەرژەوەندی هیچ لایەکیان نییە، بەڵکوو ئێمە دەزانین ئەم قووڵکردنەوەیە بە کاراکردنەوەی پەرلەمان، قووڵکردنەوەیەک بوو بۆ ئەوەی کەوا ڕێککەوتن و سازان نەبێ لەسەر کێشەکان لە ناوخۆ و هەروەها کێشە هەڵپەسێردراوەکانیش لە نێوان عێراق و لە نێوان هەرێمی کوردستاندا.


دەکرا،ئێستا کار لەسەر ئەوە بکرایە بودجە لە ۱۲٪ بەرز بکرێتەوە بۆ ۱٤٪

وتیشی :  لەم کاتەدا لە جیاتی ئەوەی کەوا دەست ببرایە بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە کە دوو ساڵە کارا نەکراوەتەوە،  وەفدەکانی   حکوومەتی کاربەڕێکەر ئێستاکە لە بەغداد بوایە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا میزانی ساڵی ۲۰۲٦ عێراق دێتە پەرلەمانی 

عێراق و ئەبوایە شەڕی ئەوەیان بکردایە لە ئێستادا کار

بکرایە لەسەر ئەوەی کەوا پشکی هەرێمی کوردستان زیاد بکرایە، گرێبەستەکانی دابمەزرایەن، پشکی گرێبەستەکان و بە هەمان شێوە لەوانەی کەوا بە ڕۆژانە کار ئەکەن وەربگیرێیایە، پشکەکە لە ١٢٪ـەوە بکرایەتە ١٤٪ بەرەو بەرەو سەرەوە، کار بکرایە لەسەر ئەوەی کەوا بوودجەی پێشمەرگە هاوتا بکرایە، بوودجەکانی تر هاوتا بکرایە٫ لە ئێستادا ئێمە پێویستیمان بەوە بوو کەوا تەوجیهەکان بەرەو بەغداد بوایە، تاوەکوو بوودجە پەسەند ئەکرا. لە دوای پەسەندکردنی بوودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بوودجە و هەموو لایەنەکانی تر، ئەو کاتە پەنا ببرایە لەسەر ئەوەی گفتوگۆ بکرایە، ئەوکات پەنا ببرایە بەر کاراکروونەوەی پەرلەمانسەبارەت بەپریی  کاتی پەکخستن تا کاراکردنەوەی پەرلەمان تووشی بۆشاییی یاسایی بوو، ئایا چۆن دەکرێت متمانەی جەماوەری بۆ ئەو دامەزراوەیە بگەڕێندرێتەوە یان ئایا کاراکردنەوەی پەرلەمان بە بڕیاری سیاسی، سەربەخۆیی دەسەڵاتەکان مسۆگەر دەکات؟؟

پەرلەمان بەشێوەیەکی میزاجی و حزبی و بەرژەندخوازی پەکخرابوو 


شوان  محەمەد ڕۆستەم ، پەرلەمانتاری پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،لەفراکسێونی پارتی دیموکراتی کوردستان،، بۆ ڕێگای كوردستان، وتی : لە ڕاستیدا فاکتەری سەرەکی نەمانی متمانە بە پەرلەمان ئەوەبوو،  کە پەرلەمان بەشێوەیەکی میزاجی و حزبی و بەرژەندخوازی پەکخرابوو ، کاتێک حزبێک یان دووحزب بەبێ گوێدانە بنەماکانی دیموکراسی و بەبێ گوێدانە دەنگی دەنگدەران و لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان و هەندێک لایەنی دەرەکی ڕێگەنادەن پەرلەمان کۆببێتەوە و هەموو هەوڵەکانیان لە پێناو پەکخستنی پەرلەمان و دروست بوونی بۆشایی یاساییە ، لە حاڵەتێکی وادا و لە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتودا پێش ئەوەی متمانە بە دامەزراوەی پەرلەمان نەمێنێت ، متمانە بەو حزبە بەرژەوەندی خوازانە نامێنێت و لەلایەن خەڵکەوە سزادەدرێن ، ئەگینا لە بارودۆخێکی ئاسایدا دەبێت پەرلەمان دووای ماوەیەکی کەم لە هەڵبژاردن  دەست بەکاربێت ، پەرلەمان پەکخرابوو، ڕێگەنەدرا هەڵبژاردن دووبارە بێتەوه
وتیشی: ئەگەر ڕێگەنەدرێت پەرلەمان کۆببێتەوە ئەوە پێویستە بەزووی پەنا ببرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ( کە بەداخەوە ڕکەبەرانی  پارتی دیموکراتی کوردستان پەرلەمانیان پەکخستبوو ڕێگەشیان نەدەدا هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە و ڕێگەشیان نەدەدا ئەنجومەنێکی سیاسی و حزبی باڵا دروست بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ، بۆیە ئەوەی پارتی پەنای بۆ برد و و پەرلەمانی کارا کردەوە  ، ڕێگە دروست و یاسایەکە بوو بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسیانەی لەسەر قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان هەبووە.

کۆتایی بە قۆناغی ڕق و کینە و ململانێ حزبییە بێماناکان بهێنن

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستاشدا لەبەرئەوەی ئێمە هێشتا دەوڵەت نین و هەرێمێکین لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا (کە بە هەموو شێوازێک هەوڵی لاوازکردن و هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دەدات)، لەپاڵ ئەوەشدا چوار دەورمان بە ژینگەیەکی نادۆست و دەوڵەتانی دژبەر پڕ بووە، باشترین بژاردە ئەوەیە کە هێزە سیاسییەکان بگەڕێنەوە پەرلەمان، کۆتایی بە قۆناغی ڕق و کینە و ململانێ حزبییە بێماناکان بهێنن و پێکەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتیی داکۆکیکردن لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

 

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا