هەڵوێست
 ڕۆڵی مێژوویی حزبی شیوعی کوردستان لە ڕاگرتنی شەڕی ناوخۆ
نیوز ڕووم
​لە لاپەڕە درەوشاوەکانی مێژووی سیاسی و نیشتمانیی کوردستاندا، هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆدا وەک هێمایەکی ئاشتیخوازی دەمێنێتەوە. 
سەرەڕای ئەوەی لەو ماوەیەدا شەڕەکە کاریگەری زۆری لەسەر هەموو کایەکانی ژیانی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان هەبوو، بەڵام حزبی شیوعی خۆی بە دوور گرت لە بەشداریکردن لە شەڕی براکوژیدا، ئەمەش پێگەیەکی ئەخلاقی بەهێزی پێ بەخشی کە بتوانێت ببێتە پردێک بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان و ڕێگری لە خوێنڕشتنی زیاتر.
​حزبی شیوعی بە پەیڕەوکردنی فشاری سیاسی و مەدەنی، هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە ململانێی چەکداری تەنها خزمەت بە نەیارانی گەلی کورد دەکات.
هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستان تەنها لە چوارچێوەی دروشمدا نەبوو، بەڵکو لە ڕێگەی نێوەندگیریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتییەکان، توانی گیانی سەدان و هەزاران سەرکردەو کادیرو بەرپرس پێشمەرگەی هەردوو لایەن لە مەرگ ڕزگار بکات و بارەگاکانی بکاتە پەناگەیەکی ئارام بۆیان.
​یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی ئەم مێژووە، ڕۆڵی کاریگەری سەرکردەی نەمر هاوڕێ (عەزیز محەمەد) بوو. پاش چوار ساڵ لە شەڕی خوێناوی و وێرانکەر کە هەرێمی کوردستانی تووشی دۆخێکی ناهەموار کردبوو، هاوڕێ عەزیز محەمەد بە هەوڵێکی ماندوونەناس و ڕۆڵێکی مێژوویی توانی کۆتایی بەو شەڕە بهێنێت و ئاشتی بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە.
حزبی شیوعی کوردستان هەمیشە جەختی لەسەر دەکاتەوە، کە کوردستان ماڵی هەمووانە و پاراستنی خوێنی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان لە هەر ململانێیەکی سیاسی و حزبی گرنگترە. ئەم هەڵوێستە نەگۆڕە بووە هۆی ئەوەی حزبی شیوعی کوردستان وەک هێزێکی دڵسۆز بۆ خەڵک و ئاشتی، پێگەیەکی ئەخلاقیی بەهێز لە ناو گەلی کوردستاندا بۆ خۆی مسۆگەر بکات. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا