ڕێگای کوردستان/کەرکوک


لە دژی بەتایبەتکردنی وەرگرتنی پارەی کارەبای کەرکوک، خۆپیشاندانی جەماوەری دەکرێت و هاووڵاتیانی شارەکە هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە ڕەتدەکەنەوە.

بەپێی زانیاریەکان ئەنجوومەنی پارێزگا لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک ئەو گرێبەستە یەکلادەکەنەوە کە دراوەتە دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی وەرگرتنی پارەی کارەبا لە شارەکەدا بکرێتە کەرتی تایبەت.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، 26ی تەممووزی 2026، بۆ ئەم مەبەستە، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەنجوومەنی پارێزگا و محەممەد سەمعان پارێزگار و پەرلەمانتارانی کەرکووک ئەنجام دەدرێت بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو گرێبەستەی بۆ دوو کۆمپانیاکە کراوە.

هاوکات، چین و توێژەکانی شاری کەرکوک هۆشداریدەدەن لەجێبەجێکردنی ئەو گرێبەستە و سبەی لەدژی هەر بڕیارو  هەنگاوێک بە ئاراستەی بەتایبەتکردنی کارەبا، لەبەردەم پارێزگای کەرکوک خۆپیشاندان دەکەن.

بەپێی زانیاریەکان پارێزگاری کەرکوک پشتیوانی لە گرێبەستەکە دەکات، بەڵام زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن و پەرلەمانتاران ڕەتیدەکەنەوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دەکەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا