
کەیوان عەلی: دەربەندیخان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2026/8/20 لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا، بارهەڵگرێکی جۆری (ترێلە) لەسەر ڕێگەی سەرەکی(کەلار بۆ دەربەندیخان) ئاگری گرت و زیانێکی زۆری پێگەیشت.
کەیوان عەلی، پەیامنێری رێگای كوردستان لە دەربەندیخان رایگەیاند: ڕووداوەکە لە نزیک گوندی (بانی خێڵان) ڕوویداوە؛ بارهەڵگرەکە باری لمی پێبووە و بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە (بارهەڵگرەكە) بەربووە. بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، ئاگرەکە بە شێوەیەک بووە کە بە تەواوەتی کەلەی بارهەڵگرەکەی سوتاندووە و زیانی ماددی زۆری بە خاوەنەکەی گەیاندووە.
پەیامنێری رێگای كوردستان وتیشی: تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی.
