
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی هاوڕێ ئەبوکاروان لە سوید، کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی سویدی حزبمان، حزبی شیوعی کوردستان، میوانداری هاوڕێیانی ڕێکخراوی سویدی حزبی شیوعی عێراقیان کرد، لەدیدارەکەدا هاوڕێیان وێڕای بەخێرهاتنی سکرتێری حزبمان هاوکاری وهاوئاهەنگی کۆمیتەی سویدیان بەرزنرخاند وبەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو ڕێکخراویان بە گرنگ دانا، هەر لەچوارچێوەی گفتوگۆکان کۆمەڵێك بواری هاوکاری وپێشنیاربۆ زیاتر بەهێزکردنی ڕێکخراوەکان دیاریکرا.
شاندی هاوڕێیانی حزبی شیوعی عێراق پێکهاتبوو لە هاوڕێیان جاسم هەدادو کیفاح زەهەبی و ئەبو ئەمانی، هاوڕێیان نەرمین نەجمەدین مامۆ و خۆشناو شێر و ئاسۆ لاوان بەسەرپەرشتی هاوڕێ ئەبوکاروان لە پێشوازی شاندەکەدا بوون.
ستۆکهۆڵم ١٩/٩

