
فەرهاد شامی، وتەبێژی پێشووی هەسەدە، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق دەگرێت و بە داڕێژەری کۆمەڵکووژییەکانی سەر کورد، عەلەوی و درووزەکان ناوی دەبات.
شامی دەڵێت کە باراک ڕێبازێکی مافیاگەری و دیپلۆماسییەکی چەپەڵ پەیڕەو دەکات کە لەسەر هەڕەشە و سەودای گوماناوی بنیاد نراوە. ناوبراو هۆشداری دەدات کە ڕۆژێک ڕاستییە شاراوەکانی پشت پەردە ئاشکرا دەبن و جەخت دەکاتەوە، چەندە سوورییەکان خۆیان لە کاریگەرییەکانی دوور بخەنەوە، ئەوەندە زیاتر لە داهاتوویەکی ئارام نزیک دەبنەوە.
