
دوای شەڕێکی توندی میدیایی و هێرشی توندی بەرپرسانی هەردوولا لەدژی یەکتری، ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی فەرمی پارتی، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، گەیشتە شاری هەولێر. ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە لە میانەی سەردانی بەرپرسانی باڵای پارتی بۆ بەغدا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، لەگەڵ حەلبووسی کۆبوونەوە و بە جیا بانگهێشتیان کرد بۆ هەولێر.
لە ماوەکانی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتبوو و شەڕێکی توندی میدیایی لە نێوانیان ڕوویداو بەرپرسانی هەردوو حزب هێرشی توندیان کردە سەر یەکتری، تا ئەو ڕادەیەی حەلبووسی ڕایگەیاندبوو چیتر سەردانی هەولێر ناکات.
