ژووری هەواڵ

​لە ساڵی 2018، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ڕێڕەوی سیاسیی هەردوو ناوچەکە دوو ئاڕاستەی جیاوازی گرتەبەر. لە کاتێکدا بەغدا لەو ماوەیەدا توانیویەتی چوار کابینەی جیاوازی حکومەت پێکهێنێت، بەڵام هەرێمی کوردستان هێشتا بە هەمان ئەو حکومەتە بەڕێوەدەچێت کە حەوت ساڵ لەمەوبەر پێکهێنراوە.
ئەمە سەرباری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ساڵی 2024.

​چاودێرانی سیاسی ئەم دۆخە بە قەیرانی دیموکراسی ناودەبەن و پێیان وایە بەردەوامی ئەم کابینەیە، نیشانەی شەڕی مانەوەی دەسەڵات و هەژموونە. 
بە بڕوای شارەزایان، پشتگوێخستنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕێزنەگرتن لە دەنگی دەنگدەران، نەک هەر بنەماکانی دیموکراسیەتی لاواز کردووە، بەڵکو بووەتە هۆی ناشرینکردنی سیمای حکومڕانی و بێمتمانەیی خەڵک بە پرۆسە سیاسییەکان. 
لەم سۆنگەیەوە، بەراوردکردنی خێرایی گۆڕانکارییەکان لە بەغدا لەگەڵ بەستەڵەکی سیاسی لە هەرێم، پرسیاری جددی لەسەر داهاتووی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا