
بە دلَتەنگییەکی زۆر و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆشنبیری تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراو، مامۆستا (جەلیل کاکەوەیس)ـمان پێگەیشت، ئەم هەواڵە لە ناخەوە نیگەرانی كردین.
مامۆستا جەلیل هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی دڵسۆزانە و بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری تەرخان كرد، شوێن پەنجەی لە مێژووی نیشتمان و خەباتی ڕۆشنبیریدا بە جێهێشت و ئەم کۆچەی مامۆستا بۆشاییەکی گەورەی لە بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی لەناو دڵی هەمووماندا دروست كرد.
ئێمە لە مەكتەبی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی کۆچکردوو و تەواوی ڕۆشنبیران و ئەدیبان و نووسەران دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک.
حیزبی شیوعیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندی
