
لە پەیامێکدا، مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی کوردستان دەکات، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەوڵەکانی و بڕیاری درێژەدانی تێکۆشانی پارتی چەپی کوردستان، لە ڕێزەکانی حزبی شیوعی کوردستان
ئەمە دەقەکەیەتی
بەڕێزان هاوڕێیانی خۆشەویست لە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
ئێمە بەدواداچوونمان بۆ ئەم هەنگاوە گرنگەکەی ئێوە کرد، کە خۆی لە بڕیاری هاوڕێیانی حزبی چەپی کوردستان دەبینێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە تێکۆشان و بەگەڕخستنی تواناکانیان لە ریزەکانی حزبی شیوعی کوردستاندا.
بێگومان ئەم بڕیارە بوێر و ڕاستە لە کاتێکدا دێت کە پێویستییەکی زۆرمان بە بەهێزکردنی یەکڕیزی کار و بنەماکان و بەهێزکردنەوەی هەڵوێستەکان و بەرزڕاگرتنی پێگەی شیوعییەکان و رۆڵیان، لە بەهێزکردنی پەیوەندییان بە جەماوەرەوەو داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییەکانیان و هەنگاونانی بەپەلە بەرەو بەدیهێنانی ئاواتەکانیان لە ئاسایش و سەقامگیری و دیموکراسی ڕاستەقینە و ژیانی شایستە هەیە.
بێگومان ئەم هەنگاوە گرنگە پێگە و رۆڵی حزبی شیوعی کوردستان و سەرجەم دیموکراسیخوازان و چەپەکانی هەرێم و عێراق بەهێزتر دەکات.
پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنە بەدەیهاتووەوە، هیوای زیاتر لەم هەنگاوە ڕاست و پێویستانەتان بۆ دەخوازین و ئاراستەکردن بەرەو لەخۆگرتنی توانا و وزەکان و بەهێزکردنیان بە جۆرێک کە خزمەت بە رێڕەوی حزب و ئامانجەکانی بکات لە داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و تێکۆشانی هاوبەشمان بۆ بەهێزکردنی بنیاتنانی دیموکراسی و فیدراڵی لە عێراقدا و هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و دامەزراوەکان و یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
ڕێز و پێزانینی بێپایانمان قبوڵ بکەن
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی عێراقی
٢٠٢٦-٨-١٤
