
حزبی شیوعی ئەمریکا، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حزبی شیوعی کوردستان دەکات، کەبەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی نیشتیمانییەوە، حزبی شیوعی کوردستان، پیرۆزبایی نامەیەکی ئاراستە کردبوو.
ئەمەش دەقەکەیەتی
هاوڕێیانی بەڕێز لە حزبی شیوعی کوردستان – عێراق.
بە ناوی حزبی شیوعی ئەمریکییەوە، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆم ئاراستەی سەرجەم ئەو حزبانە دەکەم کە پەیامی پیرۆزباییان بۆ کۆنگرەی نیشتمانیی ساڵی ٢٠٢٦ـمان نارد. پەیامە پڕ لە هاوخەباتییەکانتان لەلایەن سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبەکەمانەوە بە هەند وەرگیراون و جێگەی باوەڕ و پێزانین.
ئێمە سەربەرز بووین بە وەرگرتنی پیرۆزبایی لە ٨٠ حزبی دۆست و هاوڕێ لە سەرانسەری جیهانەوە، لەوانە ٢٤ حزبی ئەندام لە «سۆلیدنت» و ٢١ حزبی ئەندام لە «سۆڤینتەرن». ئەم پشتگیرییە نێودەوڵەتییە سەرچاوەیەکی گەورەی ورەبەرزکردنەوەیە بۆمان لەکاتێکدا بەردەوامین لە بنیاتنانی حزبەکەمان و بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوڕێیانمان لە هەموو جیهاندا.
لە ماوەی ٩ بۆ ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبەکەمان لە ویلایەتی میشیگان کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی نیشتمانیی خۆمان. لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانکاری و نوێگەریی گرنگ لە پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی حزبدا کران، کە لە مانگەکانی داهاتوودا لەلایەن کۆمیتەی ناوەندییەوە پەسەند و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حزبە هاوڕێکان لە سەرتاسەری جیهاندا دەکەین، لەپێناو قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانمان و بەهێزکردنی خەباتی نێودەوڵەتی لە تۆڕی خەباتی هاوبەشمان دژی ئیمپریالیزم، زایۆنیزم و سەرمایەداری.
جارێکی تر سوپاس بۆ هاوخەباتی و پشتگیرییەکەتان.
گەرمترین سڵاوی هاوڕێیانە،
جاکسون هینکڵ
سکرتێری نێودەوڵەتی
حزبی شیوعی ئەمریکی See less
