ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، شاندێكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر، سەردانی مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستانیان كرد و لەلایەن هاورێ‌ ئەبو كاروان، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەدا جەخت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان وەك ناوەندێكی شەرعی و باشتركردنی بژێوی و گوزەرانی هاوڵاتییان كرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی باس لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان كرا. هەردوولا جەختیان لەسەر بەرپرسیاریەتی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان كردەوە بۆ پاراستنی مافەكانی خەڵك و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ قەیرانەكان.
شاندی كۆمەڵ پێكهاتبوون لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و عەبدولستار مەجید (مەكتەبی سیاسی)، شوان ڕابەر (سەركردایەتی)، دڵشاد ئەحمەد (بەرپرسی پەیوەندییەكان).
شاندی حیزبی شیوعی پێكهاتبوون لە هاورێیان ئەبو كاروان سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و باباعەلی جەباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شنۆ عەبدولمەجید، ڕێباز هاشم ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و نەبەز مستەفا ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا