ژووری هەواڵ

​دوای داگیرکردنی شاری مووسڵ و ناوچە سوننەنشینەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، شەپۆلێکی گەورەی ئاوارە ڕوویان لە کەرکوک کرد. 
بەڵام دۆخەکە پاش ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئەو خێزانانەی بەشێکیان کەسوکاری چەکدارانی داعش بوون، لە کەمپەکان دەرکران و لە گەڕەکەکانی وەک فەیلەق و پەنجا عەلی جێگیر بوون، دوای ئەوەی خانووی خێزانە کوردەکانیان بەنرخێکی هەرزان کڕی یان بەکرێ گرت کە شارەکەیان بەجێهێشتبوو.
​هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، دەیان هەزار خێزانی دیکە بۆ نیشتەجێبوون ڕوویان لە کەرکوک کرد و نۆ گەڕەکی زیادەڕۆیان دروستکرد، کە لەلایەن بەغدا و ئیدارەی ئەوکاتی شارەکەوە لە گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتەجێبوون کارئاسانییان بۆ کرا.
​ئێستا دەرهاویشتەی ئەم گۆڕانکارییە دیمۆگرافیانە لە دۆخی ئەمنی شارەکەدا ڕەنگیداوەتەوە،زۆربەی تاوانەکان لەلایەن ئەو کەسانەوە ئەنجام دەدرێن کە لە دەرەوەی کەرکوکەوە هاتوون. 
دوایین ڕووداوی دڵتەزێن، کوشتنی کچە سێ ساڵانەکەی گەڕەکی ١ی حوزەیران بوو، کە لەلایەن دوو منداڵی خەڵکی دیالەوە ئەنجامدرا، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو دوو منداڵە ئامۆزان و باوکی هەردوو منداڵەکە، کە پەیوەندیان بە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە هەبووە،چەند ساڵێکە لە گرتووخانەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا