
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە گەنجێکی تەمەن 37ساڵ بەناوی حوسام رومان حەمدانی، لەگوندی توێڵعەی سەر بە قەزای دووبز لەکاتی دەرچونی بۆ ڕاوکردن لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێ گولـلەیەکی چەکی تاپڕ "چل پارچە"بەر هەناوی دەکەوێت و دوای گەیشتنی بە بنکەی تەندروستی دووبز گیان لەدەستدەدات.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی دوبز بە ئازادی وت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە هۆکار و چۆنیەتی کوژرانی گەنجەکە، ووتیشی پێ دەچێت لەلایەن هاورێکانیەوە کوژرابێت ، بەو پێیەی لەنزیکەوە لێیدراوە و پارچەکانی بڵاو بۆتەوە ناو جەستەی ، بەڵگەی تاوان سەرقاڵی لێکۆڵێنەوەیە لە روداوە ، هاورێکانی لەژێر لێکۆڵینەوەن.