ڕێگای کوردستان
​بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، ئاگرێک لە دوو ژووری بەشی ڕاوێژکاری (ئیستیشاری) نەخۆشخانەی ئازادی کەوتەوە. ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی ناو نەخۆشخانەکەوە کۆنتڕۆڵکرا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
​دکتۆر ئەرجان محەمەد ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ڕێکارێکی سەرەتایی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، داوای چۆڵکردنی نەخۆشخانەکە کرابوو، بەڵام دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرکردنی دوکەڵەکە لە ڕێگەی شکاندنی جامی پەنجەرەکانەوە، دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
​لە ئێستادا تیمەکان خەریکی پاککردنەوەی شوێنەکەن و نەخۆشەکان گەڕاونەتەوە بۆ قاوشەکانی خۆیان و چارەسەرکردن بەردەوامە.
May be an image of ambulance


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا