سەرەڕای بەڵێنە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق بۆ هاوتاکردنی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، بەڵام جارێکی دیکە زەنگی دواکەوتنی مووچە لێدرا.
​سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، سەردانی شاندی وەزارەتی ئابووری هەرێم بۆ بەغدا نەبووە هۆی خێراکردنی پرۆسەکە، بەپێچەوانەوە کێشەی سەرەکی کە بریتییە لە ڕادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێم، هێشتا وەک بەربەستێک ماوەتەوە.
​بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی ئەو بڕە پارەیە وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ خەرجکردنی مووچە وەربگیرێت، لە بەرامبەردا هەرێم بە پاساوی کەمبوونەوەی داهات، ئەو بڕە پارەیە نانێرێت.
​بەهۆی ئەم کێشمەکێشەوە، بڕیارە چارەنووسی ئەم ١٢٠ ملیار دینارە و یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا تاوتوێ بکرێت، ئەمەش وادەکات خەرجکردنی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، دوا بکەوێت و بچێتەوە نزیکی ١٠ی مانگ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا