حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئه‌مشه‌و لە دوو کاتی جیاوازدا، بە موشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپەکانی "ئامریە" و "ئازادی" کە تایبەتن بە نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی ئەو حزبە لە نزیک شاری کۆیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ئەو حزبە، هێرشی یەکەم سەعات ٨:٠٠ی شەو کەمپی "ئامریە"ی کردووەتە ئامانج. دواتر و لە سەعات ١٠:٢٠ی شەودا، هێرشێکی هاوشێوە بە موشەک و درۆن کراوەتە سەر کەمپی "ئازادی".
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: شه‌وی ڕابردوو بە ٤ درۆن کەمپە مەدەنییەکانی ئەو حزبە لە کۆیە بۆردومان کراون.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانەوە تا ئێستا، کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٩٠ موشەک و درۆنی بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانیانیان بەکارهێناوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا