
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە کەرکوک توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بڕی ٨٢٥ ملیۆن دیناری لە خاوەن کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو دزیبوو.
ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە نێوان پارێزگاکان خۆی لە چاوی هێزە ئەمنیەکان پاراست، بەڵام دوای بەدواداچوونی وردی تەکنیکی و هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ڕەسافە، لە بەغدا دەستگیر کرا.
