
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان ئامادە بوون تەرمی نۆ شەهیدەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردران
ئەم پۆلە شەهیدە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانیان لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی گیانیان بەخت کرد و چوونە ڕیزی شەهیدانی نیشتمانەوە
ئامادەبووانی مەراسیمەکە پەیمانی وەفادارییان بۆ خوێنی پاکی شەهیدان نوێ کردەوە و جەختیان لەسەر بەردەوامی ڕێبازی پیرۆزی ئەوان کردەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری
