لە بەیانی ڕۆژی ٢٤ی نیسانى ١٩٧٤ ڕژێمی بەعس لە ڕێگەی چوار فڕۆکەی سیخۆ، بە بۆمبی ناپاڵمی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتى قەڵادزێی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ١٦٥ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون، قوربانیەکان زیاتر قوتابی زانکۆ و ژن و منداڵ بوون.  هاوکات چەندین شوێنی گشتیی و نیشتەجێبوون و فەرمانگەی حکومی و نەخۆشخانە و زانکۆ و بازاڕی شارۆچکەکە وێران کران و بە سەدان خێزان ئاوارەبوون و شارەکەیان بەجێهێشت
زانکۆی قەڵادزێ کە ئەو کات زانکۆی سلێمانى بوو بۆ قەڵادزێ گواسترابووەوە، بووە ئامانجی بۆمبی ناپاڵمی بەعس و دەیان قوتابی و مامۆستا شەهید بوون و زانکۆکەکەش بە تەواوی وێرانکرا.
لە ڕۆژی ٢٤ی ساڵی ١٩٨٢ هاوڵاتییان و خوێندکاران و مامۆستایانی شارۆچکەی قەڵادزێ، بەمەبەستى یادکردنەوەى بۆردوومانەکەی ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، بەڵام ڕژێمی سەدام حسێن دیسانەوە بە دڕندانەترین شێوە و بە فڕۆکە و تانکی سەربازی هێرشی کردە سەر خۆپیشاندانەکە و دەیان کەسی شەهیدو بریندار کرد.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا