
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خەزڕای کەرکوک، منداڵێکی ساوا لەبەردەم ژووری پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەرمە دۆزرایەوە و سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە رێگای كوردستان وت، دوای ئاگادارکردنەوەمان لەو رووداوە، تیمێکمان چووە مزگەوتەکە و منداڵەکەمان وەرگرت.
ئاشکراشیکرد، منداڵەکە کوڕە و تەمەنی کەمتر لە مانگێکە، پۆلیسی کەرکوک کۆرپەکەی رادەستی نەخۆشخانەی منداڵان کردووە و بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست رێگای كوردستان کەوتووە، لە ماوەی ئەمساڵدا ئەوە 12ـیەمین حاڵەتی دۆزینەوەی منداڵی ساوایە لە پارێزگای کەرکوک.
