
ژووری هەواڵ
سەرەڕای کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حەوت بووەتەوە بە هەواڵی گەرمی میدیا و پڕ لە چاوەڕوانی و دلەڕاوکێ بۆ مووچەخۆران.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە پشکی (یەکێتی)، جەختیکردەوە کە هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچە نییە و دەستدەکرێت بە کۆکردنەوەی داهات پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت. هاوکات شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی، ڕایگەیاند کە پارەکە بەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەگات.
لە لایەکی ترەوە، سروە محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی 7 خەرج دەکات.
بەڵام پێشتر جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، کە هێشتا وادەی ڕاستەقینەی ناردنی پارەکە دیار نییە.
چاودێران پێیان وایە، هەموو ئەم لێدوانانە تەنها مایەی درووستکردنی دڵەڕاوکێ و یاریکردنە بە هەست و دەروونی مووچەخۆرانی هەرێم.
