پیرۆزبایی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق ، بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان
​هاوڕێیانی ئازیز لە کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی کوردستان - عێراق
سڵاوێکی هاوڕێیانەی گەرم..
​گەرمترین پیرۆزبایی و سڵاوی هاوڕێیانەتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان – عێراق لە سیی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٣دا، ئەو ڕووداوەی کە بووە سەرکەوتنێکی تری کاروانی خەباتی دوورودرێژ کە شیوعییەکانی عێراق و کوردستان پێکەوەئەنجامیاندا، ئەمەش لەو ڕۆحیەتە نێونەتەوەییەوە سەرچاوەی گرتبوو کە ڕۆڵەکانی گەلەکەمانی لە هەموو نەتەوە و پێکهاتە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا کۆدەکردەوە، وەک بەرجەستەکردنی خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی عێراق لە پێناو مافی ڕەوای خۆیدا بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی و لە پێناو ڕێگای ڕزگاریی نیشتمانی، دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
​لەو کاتەدا کە ئێمە چاوەڕوانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و یەکێتیی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو حزبمان دەکەین لەسەر ئاستە جیاجیاکانی سیاسی، فیکری، ڕێکخراوەیی، حزبەکەتان ڕۆڵێکی سیاسی و جەماوەری و ڕێکخستنی هاندەرانەی کاریگەر دەگێڕێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانانەی کە هەرێمی کوردستان بەخۆیەوەیان دەبینێت، لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندیی ڕەنجدەران و سەرجەم توێژە جەماوەرییەکانی هەرێم و بەهێزکردنی خەباتی هێزە دیموکراسییەکان لە پێناو ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.
​هاوڕێیانی ئازیز
لەو بۆنەیەدا، پێویستە بەوپەڕی شانازی و شکۆمەندییەوە یادی شەهیدانی نەمرمان بکەینەوە، ئەوانەی کە ڕێگای خەباتیان بۆ ڕووناک کردینەوە، و خۆیان و گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو بەرزڕاگرتنی پێگەی حزب و کاروانە خەباتگێڕانەکەی لە پێناو ئازادی، کەرامەت و خۆشگوزەرانی گەلی عێراق و کوردستانماندا.
​لەم بۆنەیەدا، دووبارە جەخت دەکەینەوە لەسەر قووڵی و پتەویی پەیوەندییە هاوڕێیانە و خەباتگێڕیی نێوان هەردوو حزبمان و لەسەر بەردەوامبوونی کاری هاوبەش بەو شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان و دۆزی دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بکات.
​کۆمیتەی ناوەندی
حزبی شیوعی عێراق
٢٩-٦-٢٠٢٦

 

 

 

پەیامی پیرۆزبایی حزبی شیوعی کوردستانی KKP ، بۆ سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان

 


​برایانی ئازیز لە حزبی شیوعی کوردستان

​سەرباری تەگەرە، ڕێگری و ناڕەحەتییەکان و بە هۆشیاریی تەواو و بە ویست و توانای خۆتان، ئێوە کۆمۆنیزمی زانستیتان هەڵبژارد بەو پێیەی ڕێبازێکی ڕاست، بەدەسەڵات و خاوەن شکۆیە کە ئازادیی ڕاستەقینە و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی زانستی بۆ گەلەکەمان و نیشتمانی دایکمان کوردستان و بۆ سەرجەم گەلان و نەتەوە چەوساوەکان بەدی دەهێنێت.
​حزبەکەتان، حزبی شەهیدان و بەرگریی ڕزگاریخوازی شۆڕشگێڕانەیە تا کاتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن و سەربەخۆیی تەواوی سیاسی و ئابووری.
​بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە چاونەترسەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی دڵسۆزانەتان ئاراستە دەکەین، لە ڕێگەی ئێوەشەوە بۆ سەرجەم پارێزەران و بنیادنەرانی نیشتمانە پیرۆزەکەمان کوردستان و بۆ تەواوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی زانستی و چەپی جیهانی، ئێمە بە تەواوی دڵنیاین و بەمتمانەین کە حزبەکەتان کۆڵ نادات و دوودڵ نابێت تا تەواوی ئامانجە ڕزگاریخوازییەکانی بەدی دەهێنێت، بەو پێیەی تاکە کۆڵەکەی ڕاستەقینەیە کە خەبات دەکات لەپێناو گۆڕانکاری، ئازادی، دادپەروەری و ئاشتیدا بۆ نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانمان.
​جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین، تکایە ڕێز و خۆشەویستیی بێپایانمان قبوڵ بفەرموون.
​بەرەو پێشەوە.. شەهید نامرن

​حزبی شیوعی کوردستانی KKP
کۆمیتەی ناوەندی
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
قامیشلۆ

 

 

مەکتەبی سیاسی ​بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری، پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات

​بۆ مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان

​پیرۆزبایی
​بۆنەی (33)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزبی ڕێزدارتان، خۆشحاڵین لە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری، گەرمترین پیرۆزبایی و تبریک ئاراستەی ئێوە و لە ڕێگەی ئێوەشەوە ئاراستەی سەرجەم ڕێکخستنەکانی حزبی شیوعی کوردستان بکەین، بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام لە کارەکانتاندا.
​جەختیش دەکەینەوە لەسەر ئەو پەیوەندییە باشانەی کە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووریمان و حزبی شیوعی کوردستان کۆدەکاتەوە.. و چاومان لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاترە لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتیدا.

(هەر بمێنن)

​مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری

 

May be a doodle of text

​مەکتەبی سیاسی پارتی سەوزی کوردستان، پیرۆزبایی لە سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات. 

​بروسکەی پیرۆزبایی
بەڕێز/ مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
​بەبۆنەی یادی (٣٣) ساڵەی دامەزراندنی حزبی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرتان، حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی و چەپکە گوڵی ڕێز و ئەمەکداری ئاراستەی ئێوەی بەڕێز، سەرکردایەتی، کادیران، ئەندامان و لایەنگرانی حزبتان دەکەین.
​حزبی شیوعی کوردستان لە مێژووی سیاسی گەلەکەماندا، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی دیار و خەباتێکی بێوچان بووە لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادییەکان. ڕێبازی ئێوە لە قوربانیدان و داکۆکیکردن لە مافی چەوساوان هەمیشە جێگای بایەخ و پێزانینە.
​ئێمە لە پارتی سەوزی کوردستان، لە کاتێکدا ئەم یادە بەرز ڕادەگرین، هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنێک بۆ قووڵکردنەوەی تەبایی و هاوکاریی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان، و کارکردن بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ژینگەیەکی تەندروست و ئارام بۆ هەمووان.
​دووبارە یادی دامەزراندنی حزبتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە پێشڕەویدا بن...

​مەکتەبی سیاسی
پارتی سەوزی کوردستان
​٢-٧-٢٠٢٦

 

 

 

  


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا