
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا سبەی ئێوارە، لە دهۆک و هەولێر بارانی بچڕبچڕ دەبارێت و ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە.
هەروەها لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی تشرینی دووەم، شەپۆلێکی سارد و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بە تایبەتی دهۆک، هەولێر و ڕاپەڕین.
بەپێی پێشبینییەکان، لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی مانگیشدا چاوەڕوانی بارانێکی باشتر دەکرێت، بەڵام بارانبارینی بەهێزتر لە کۆتایی مانگی ١١ و سەرەتای مانگی ١٢ چاوەڕوان دەکرێت.
کەشناسی عێراقیش ئاگاداری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا بووەتەوە، کە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، باران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت
