ڕێگای کوردستان/ کەرکوک

دەوام نەکردنی پارێزگاری کەرکوک و دوورکەوتنەوەی لەکارو ئەرکی فەرمی خۆی پارێزگاری کەرکوک،قەیرانێکی کارگێڕی و سیاسی لە پارێزگاکە سەری هەڵداوە، بە جۆرێک کە بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد سەمعان بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٥ ڕۆژە لە بینای پارێزگادا دەوام ناکات و نەبینراوە، سەرچاوەکە ووتی، پارێزگار زیاتر لە بەغداو ئەنقەرە دەبینرێت، وەک لە کەرکوک.
ووتیشی، پارێزگار زیاتر سەرقاڵی کاروباری حزبییە نەک کارگێڕی کە ئەرکی سەرەکییەتی. 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پچڕانە بەردەوامە لە دەوامی فەرمی، ڕایی کردنی مامەڵە و کاروباری هاووڵاتییان و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی تا ئاستێکی زۆر پەکخستووە و نیگەرانی لێكەوتووەتەوە.

هەمان سەرچاوە، ئاشکرای کرد، ئەم دابڕانە کارگێڕییە هاوکاتە لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی ناکۆکی و گرژییە سیاسییەکانی نێوان ناوبراو و جێگر و ڕاوێژکارەکانی خودی خۆی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا