بەمەبەستی تاوتوێكردن و هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسیی هەرێمی كوردستان، پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، پرۆژەیەک دەخاتە بەردەم حزبی شیوعی کوردستان.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی، حزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر، هاوڕێیان باباعەلی جەباری و هوگر چەتۆ، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و هەریەك لە عوسمان زیندانی و شنۆ عەبدولمەجید، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی، پێشوازییانکرد ، لە شاندێکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، کە پێكهاتبوو لە د. فەرهاد تۆفیق و تانیا تاهیر، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی، شادمان ڕۆستەم و یوسف عەزیز، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شنۆ محەمەد، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی.
لە کۆبونەوەیەکدا، شاندی میوان، پرۆژەی پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی خستەڕوو.وەک هەوڵێک بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی دۆحی سیاسیی هەرێمی كوردستان.
پاشان هەردوولا، گفتوگۆیەكی چڕو تێرو تەسەلیان لەبارەی ناوەڕۆكی پرۆژەكەوە ئەنجامدا. شاندی پارتی سۆسیال دیموكرات جەختیان لەسەر كردەوە، كە ئامانج لەم پرۆژەیە كۆكردنەوەی لایەنەكان و دۆزینەوەی دەرچەیەكی نیشتمانییە بۆ قەیرانەكان، هاوكات دووپاتیشیان كردەوە كە ئەنجومەنەكە جێگرەوەی هیچ دامەزراوەیەكی فەرمی و شەرعیی هەرێمی كوردستان نابێت.
لەلایەن خۆیەوە، حیزبی شیوعی كوردستان بە گرنگییەوە لە پرۆژەكەی ڕوانی و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بە فەرمی وەڵامی خۆیان لەبارەی بەشداریكردن و تێبینییەكانیانەوە بدەنەوە بە پارتی سۆسیال دیموكرات.
May be an image of one or more people and text
May be an image of one or more people
No photo description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا