🔻حزبی شیوعی و حزبی کۆمۆنیست: دەسەڵاتداران لە بری کارکردن بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی ئابووری، سیاسەتی برسیکردنی خەڵک پەیڕەو دەکەن.
🔻هەردوو حزب: دژی سیاسەتی ئابووریی عێراقین کە قەیرانەکەی خستووەتە سەر شانی خەڵکی هەژار.
.
رۆژی  یەکشەممە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ لە بارەگای مەڵبەندی سلێمانی، هاوڕێیان
ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سوبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فاخیر شەهید زاهیر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، پێشوازییان لە شاندێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەسەرۆکایەتی عوسمانی حاجی مارف کرد.
​لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووریی و گۆڕانکاریەکانی ئەم دوایەی کوردستان و عێراق کرا.
لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، ​هەردوولا جەختیان لەسەر پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون کردەوە.
هەردوو حزب سەبارەت بە دۆخی دوای کشانەوەی هێزی هاوپەیمانان، هاوڕا بوون کە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی خاک و خەڵک و لە هەر حاڵەتێکدا، کشانەوەی هێزە بیانیەکانشیان بە هەنگاوێکی ئاسایی لێکدایەوە.
جێگیر بوونی نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا و دۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی خەڵک تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا جەختیان لەسەر کردەوە، کە دەسەڵاتداران لە بری کارکردن بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی ئابووری و دۆزینەوەی ڕێکارەکان کە بەشێوەیەک بن ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بکات ، بەپێچەوانەوە کار بۆ برسیکردن و هەژارکردنی هاووڵاتیان دەکەن و ڕاشیانگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراق نین کە زۆرینەی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە فراکسیۆنە کورستانیەکانیشەوە پشتیوانیان لێکردو قورسایی ئەم قەیرانە ئابووریەیان خستۆتە سەر شانی کرێکاران و خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت و مووچەخۆر و خاوەن داهاته جێگیرەکان لە بەرژەوەندی بازرگانان و سەرمایەداران و کۆمپانیا گەورەکان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بە دادگایی گەیاندنی گەندەڵکاران دووپاتکردەوە.
لە دوا تەوەردا پەیوەندی هەردوولا و بەردەوامی دیدارەکان و گەشەپێدانی دووپاتکرایەوە و کاری هاوبەشی هەردوولا لەگەڵ هەموو ئەو لایانەی کە پشتیوانی لە گۆڕانکاری لەسیستەمی سیاسی و ئابووری هەرێم و عێراق دەکەن و لە بەرژەوەندی زۆرینەی کرێکاران توێژی هەژاران و زەحمەتکێشاندان جەختی لەسەر کرایەوە.
​هەروەها، ڕەخنەیان لە سیاسەتی ئابووریی دەسەڵاتی عێراق و،هەرێم گرت کە قورسایی قەیرانەکانیان خستووەتە سەر شانی مووچەخۆران و هەژاران لە بەرژەوەندیی سەرمایەداران. لە کۆتاییدا، لایەنگریی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دادگاییکردنی گەندەڵکاران دووپات کردەوە و بڕیاریان دا کاری هاوبەش لەگەڵ سەرجەم لایەنە خوازیارەکانی گۆڕانکاریی سیاسی و ئابووری لە بەرژەوەندیی زەحمەتکێشان فراوانتر بکەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا