
٣٩ساڵ بەر لە ئێستاو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ١/٨/١٩٨٧ هێزێکی گەورەی حزبی شیوعی کە پێکهاتبوو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی بەتالێۆنەکانی ٤ی گەرمیان،۱٥ی قەرەداخ ، ۷ی هەورامان،۹ی سلێمانی،لقی مەڵبەندی کەرکوک- سلێمانی و ڕێکخراوی گەرمیان، لەچالاکیەکی کەم وێنەدا لەچەند قۆڵێکەوە هەڵمەتیان بردە سەر شاروچکەی نەوجول و لەماوەیەکی کەمدا تەواوی شاروچکەکەیان بە مۆڵگاو بارەگای سەربازی ودام ودەزگاکانیەوە دەستی بەسەرداگیراو کۆنترۆڵکرا،
هێزەکانی دوژمن بەرگریان پێ نەکراو هەرچی لەتوانای بوو هەڵات و بەشێکشیان خۆیان بەدەستەوەدا
لە چالاکیەکەدا
٨٥ جاش بەدیل گیران
فڕۆکەیەک لەجۆری پیلاتۆز تێکشکێندرا
زیاتر لە ۱۰۰ پارچە چەکی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیرا لەنێوانیاندا ژمارەیەک هاوەنی٨٢ملم و ٦۰ ملم،
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی دەستی بەسەرداگیرا
ژمارەیەک ئامێری پەیوەندی کردن لەنێوانیاندا ئامێرێکی تۆمسۆن
