
شەقڵاوە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی تایبەت بە ٣٣ ساڵەی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستاندا، كۆمیته‌ی ڕێكخستنی شەقڵاوەی حزب، كۆڕێكی جه‌ماوه‌ریی فراوانی بۆ هاوڕێ (ئه‌بو كاروان) سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ڕێكخست.
له سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا، ئه‌بو كاروان تیشكی خسته سه‌ر مێژوو و گرنگی ڕاگه‌یاندنی ٣٣ ساڵەی حزبی شیوعی كوردستان و ڕۆڵی حزبی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بە تێروتەسەلی شیکردەوە.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گوتارەکەیدا، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی باسی لە دواین پێشهات و بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان كرد، بەتایبەتی پرسی كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌و هۆكار و ئاستەنگانەی كه ڕێگرن لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی و یاسایی هەرێمەکەدا.
سەبارەت بە دۆخی گشتی عێراق، ئەبو کاروان ئاماژەی بە دواین گۆڕانکارییەکانی بەغدا کرد، بەتایبەتی ئەو هەنگاوانەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دژی گەندەڵی دەستی پێکردووە.
له كۆتایی كۆڕه‌كه‌دا، دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان واڵا كرا و لە ڕێگەی سەرنج، پرسیار و تێبینییەکانی هاوڕێیان و بەشداربووانەوە، بابەتەکان زیاتر دەوڵەمەند کران.




