
رێگای كوردستان
سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە چەکدارەکانی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر دورگەی لارک لە باشوری ئێران و نزیک کەناڵەکانی گەروی هورمز پشتڕاستکردەوە و هڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی کرد.
وردەکاریی زیاتری ڕاگەیەندراوەکە:
• زیانە گیانییەکان: بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداران، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی تریش بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
• هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە: تاران جەختیدکردەوە لەسەر «سزادانی دەستدرێژیکار» و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە وەڵامێکی شیاو و تووند بۆ ئەم پەلامارەی سوپای ئەمریکا دەبێت.
پاشخانی هەواڵەکە:
ئەم هەڵوێستە فەرمییەی تاران دوای ئەوە هات کە پێشتر ماڵپەڕی هەواڵیی «ئاکسیۆس» لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوکردبووەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی ئێرانیان لە دورگەی لارک بۆردومان کردووە و لەناویان بروون. ئەمەش دوای ئەوە هات کە دەرکەوت بوو خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ هاویشتنی مووشەکی هەڵگری مینی دەریایی بەرەو ڕێڕەوە دەریاییەکانی گەروی هورمز.
