ڤیستیڤاڵێکی چەپ و مارکسیستی لە شاری پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، بە ناوی «لۆمانێتی» بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، گەنجان، هونەرمەندان و کەسانی چەپ و مارکسیست، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەچوو.
ڤیستیڤاڵەکە تەنیا شوێنێک بۆ کۆڕ و کۆبوونەوە نەبوو، بەڵکو بووە شوێنێک بۆ گفتوگۆ و شیکردنەوەی بابەتە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان. لە هەر سێ ڕۆژەکەدا، لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە، لە چادرە تایبەتەکانی سمینارەکان، کۆمەڵێک سمینار و دیبات لەسەر بابەتە جیاوازەکان بەڕێوەچوو.
بەشێکی گرنگی گفتوگۆکان پەیوەندی بە قەیرانە بەردەوامەکانی سیستەمی سەرمایەدارییەوە هەبوو و لەلایەن کەسانی چەپ و مارکسیستەوە تاوتوێ و شیکاری کران.
بەپێی وێنە و ڤیدیۆکانی ڤیستیڤاڵەکە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە تەمەنە جیاوازەکاندا ڕۆژانە بەشدارییان کردووە. هەروەها گەنجان و هونەرمەندانی نەتەوە جیاوازەکان بە مۆسیقا و گۆرانی بەشێک لە بەرنامەکانی ڤیستیڤاڵیان پێکهێنا.
لە بەشێکی تری ڤیستیڤاڵەکەدا، کولتووری نەتەوە جیاوازەکان لە ڕێگەی جلوبەرگ، مۆسیقا، گۆرانی و خواردنی نەتەوەییەوە نمایش کرا. هەروەها خواردنی جۆراوجۆر بۆ فرۆشتن پێشکەش کرا و بەشێک لە داهاتی ئەم فرۆشتنە بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوە چەپەکان تەرخان کرا.
لە لایەکی تری ڤیستیڤاڵەکە، لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی لۆمانێتی،  ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی کوردستان، ئەبو کاروان، بە سەرکردایەتی شاندێکی حیزب، کۆمەڵێک کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی سیاسی بەڕێوەبرد.
لە چوارچێوەی ئەم دیدارانەدا، ئەبو کاروان لەگەڵ «ئەکلی مولی»، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا (سێنا)، دیداری کرد و لەسەر کۆمەڵێک پرسی سیاسی، لەوانە پاڵپشتی کورد و کوردستان، گفتوگۆیان کرد. ئەبو کاروان ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی ساڵانی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کرد، لە بەرامبەردا ئەندامەکەی سێنا جەختی لە پاڵپشتی لە گەلانێک کردەوە کە داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن و پشتگیری لە دۆزی کوردیش دەکەن.
شاندی حیزبی شیوعی کوردستان هەروەها لەگەڵ حیزبی شیوعی تورکیا کۆبووەوە و لەسەر دۆزی کورد لە هەردوو بەشی کوردستان، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و گۆڕانکارییە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕی بۆچوون کرا.
لە دیدارێکی تریدا لەگەڵ حیزبی شیوعی لوبنان، بارودۆخی سیاسی لوبنان و ناوچەکە، بە تایبەتی شەڕ و ئاڵۆزییە بەردەوامەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، بوونە بابەتی گفتوگۆ.
لە ڕۆژی یەکەمی ڤیستیڤاڵەکەش، شاندی حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی چادری حیزبی شیوعی عێراقی کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا، جەخت لەسەر بەهێزکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی هەردوو حیزب کرایەوە و بە تایبەتی چۆنیەتی هاریکاری و کاری هاوبەشییان لە ڤیستیڤاڵەکانی داهاتوو تاوتوێ کرا.
لە هەمان کاتدا، دیاریی ڕێزلێنان بە دوو هاوڕێی بەرەی ڕزگاریخوازی فەلەستین بەخشرا، کە بەشێک بوو لە بەرنامە و چاڵاکییەکانی ڤیستیڤاڵ.

لە چوارچێوەی بەشدارییان لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی «لۆمانیتێ» لە پاریس و بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا، شاندێکی حیزبی شیوعیی کوردستان،بە سەرۆکایەتی ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، سەردانی نوێنەرایەتیی دەرەوەی حیزبی تودەی ئێرانی کرد و هەر لەوێ دیدارێکی هاوبەشیان لەگەڵ نوێنەرانی حیزبی تودە و حیزبی چەپی ئێران سازکرد.
لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵی و هاوبەشەکان کرایەوە، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئالانکارییەکان و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە.


بەشداربووانی ڤیستیڤاڵەکە، بە تایبەتی بە هەبوونی بەشداریی بەرفراوانی گەنجان، ئەم کۆبوونەوەیە بە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی بیرۆکە چەپەکان و گفتوگۆ لەسەر داهاتووی جیهان دەزانن؛ داهاتوویەک کە لە دیدی بەشێک لە بەشداربوواندا دەبێت لەسەر بنەمای یەکسانی، ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بنیاد بنرێت.

May be an image of one or more people and text that says 'CÔ R VOC'

May be an image of studying and text

May be an image of text that says '@un KKP OMU KKP OMLNSTA K K P PARTTYA KOMUNIST A o KKP KURDISTAN TOMUNIST KKpO KKP K K P AKKIP P .か CAG'

May be an image of speaker and clarinet

May be an image of text

May be an image of table and text

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا