خەلیل عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە ئازادی ڕاگەیاند:لەسەر بەكارهێنانی دیزاینی فەرەنجی لەلایەن كۆمپانیای (لویس ڤیتن)ەوە لە بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری گەرمیان و هەڵبجە نامەمان بۆ هاتووە لە بەشی یاسی سەرقاڵی تاوتێكردنین بۆ ئەوەی بزانین چی بكەین . 

ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلوول خەلیل عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزراەتی رۆشنبیری و لاوان بە ئازادی گوت، لە بەشی یاسایی  وەزارەتی رۆشنبیری سەرقاڵی ئەوەین بزانین چی بكەین و چیمان پێ‌ دەكرێت لەسەر كۆمپانیای لویس ڤیتن بۆ  راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەی كردوویانە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر كۆمپانیای جیهانیی لویس ڤیتن لە یەكێك لە نمایشەكانی جلوبەرگدا لە فەرەنسا جۆرە جلوبەرگێكی نمایش كرد كە شێوەكەی لە فەرەنجی دەچوو.
ئەمە جاری یەكەم نییە جڵ و بەرگ و كلتوری رەسەنی كوردی لەلاین وڵاتانی تر بەكار دەهێنرێـت ئەمەش ئاماژەی دەوڵەمەندی كلتور و كەلەپوری كوردی نیشان دەدات .


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا