
مارکۆ ڕوبيو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، کەتیبەکانی حزبو ڵڵای عێراق بەرپرسیارە لەو هێرشە درۆنییانەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێڵێکی گواستنەوەی نەوتی لە سعودیە کردە ئامانج.
ڕوبيو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێککەوتنی بەرگریی لەگەڵ سعودیە هەیە و واشنتۆن پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ئەركەکانی لەژێر چەتر و ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەدا دووپات دەکاتەوە.
