
ژووری هەواڵ
هەفتەی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرازوی پێداچوونەوە و لیستی مووچەی مانگی ۷ی ڕەوانەی بەغدا کرد، لە بەرامبەردا ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینی لیستەکەی پەسەندی کرد. ئێستا ئەوەی ماوە تەنها نووسراوی وەزارەتی نەوت و ناردنی ۱۲٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتییە.
هیچ مانگێک نووسراوی وەزارەتی نەوت نەبووەتە کێشە، بەڵام پێشینەی ۱۲٠ ملیار دینارەکە جارێکی تر دەبێتەوە گرفتی بەردەم خەرجکردنی مووچە، چونکە نە هەرێمی کوردستان ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بنێرێت و نە حکومەتی فیدراڵیش ئامادەیە کەمکردنەوەی ئەو بڕە قبوڵ بکات. ئەگەر ئەم بڕە پارەیەش بە شێوازی مەقاسە بنێردرێت، ئەوا دیسانەوە مووچەی مووچەخۆران دەکەوێتە دوای ڕێکەوتی ۱۰ی مانگی داهاتوو و کێشەی دواکەوتن دوبارە دەبێتەوە.
