​ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، ئەبو ئالا وەلائی، پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی عێراق.
​وەلائی جەختی لەوە کردەوە کە هەر هەڕەشەیەک ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان ببێتەوە، ئەرکێکی نیشتمانییە و پەیوەندیدارە بە هەموو ڕۆڵەکانی عێراقەوە.
​سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش، ئاماژەی بەوە دا کە نابێت ئەم کشانەوەیە ببێتە هۆی نیگەرانی لای هاووڵاتییانی هەرێم، بەڵکو دەبێت وەک دەرفەتێک سەیر بکرێت بۆ دووپاتکردنەوەی توانای عێراقییەکان لە پاراستنی خاک، نیشتمان، یەکێتی و سەروەریی وڵاتەکەیان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا