
ئەمڕۆ یەكشەممە دابەشکردنی گوژمەی هەشتەمی شایستە داراییەکانی پارەی گەنمی ساڵی 2025ی جووتیاران لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات و ڕۆژی سێشەممەش لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رایگەیاند، بەغدا بڕی 76 ملیار و 294 ملیۆن و 184 هەزار دیناری ناردووە و چەکی بانکیی ئامادەکراوە. دابەشبوونی پارەکە بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: 29 ملیار و 93 ملیۆن دینار
هەولێر: 24 ملیار و 815 ملیۆن دینار
دهۆک: 22 ملیار و 385 ملیۆن دینار
