ئەمڕۆ شەممە ئەرشەد ساڵحی ​سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمان لە پەرلەمان، داوای کرد هێزە فیدراڵییەکان لە قەزای خورماتوو و پارێزگای کەرکووک بمێننەوە.
​ساڵحی لە راگەیەندراوێکدا، بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا هاتووە، بە گرنگییەکی زۆرەوە چاودێریی ئەو هەواڵانە دەکات کە باس لە ئەگەری گۆڕانکاری لە دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی کەرکووک و سەلاحەدین دەکەن، جەختیشی کردووەتەوە، لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ئەمنی کە بەهۆی قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکانەوە بەدیاتووە.
​داوای لە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی زەیدی کردووە، کە هێزە فیدراڵییەکان لە قەزای خورماتوو و پارێزگای کەرکووک بهێڵرێنەوە و دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەسەر سەرجەم سنوورە کارگێڕییەکاندا بەردەوام بێت، بە شێوازێک کە گرەنتی پاراستنی سەرجەم هاووڵاتییان و بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت و سەروەریی یاسا بکات.
​ساڵحی متمانەی خۆی بە دانایی سەرکردایەتی عێراقی و سووربوونی لەسەر نەگرتنەبەری هیچ هەنگاوێک کە بە ووتەی ئەو گرژی بۆ ئەم ناوچانە بگێڕێتەوە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە ئەمنییەت و سەقامگیریی کەرکووک و خورماتوو دەبێت وەک پێشینەیەکی نیشتمانی بمێننەوە.
جێگای باسە ساڵحی ئاماژەی بەو هێزانە نەکردووە، لە ئەگەری گۆڕانکاری هێز لە کەرکوک و خورماتوو، بەڵام ڕاگەیەندراوەکەی ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا