
پاش چەندین کاتژمێر لە هەوڵدان و ماندووبوونی تیمەکانی فریاکەوتن، لە کۆتاییدا ئاگرە ترسناکەکەی ناوچەی تانجەڕۆ کۆنترۆڵ کرا، کە شەوی ڕابردوو لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتبووەوە و کارەساتی گەورەی لێکەوتەوە کە لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزین بۆ نێو خەزانی کۆگاکەوە. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە و تەقینەوەی دەیان تەنکەردا ، زیاتر لە سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار لیتر بەنزین و گاز بە تەواوی لەناو چوون و زیانێکی گەورەی مادی بە کۆگاکەو ناوچەکە کەوت.
بەرپرسانی تەندروستی رایانگەیاند کە لە ڕووداوەکەدا زیاتر لە سی کەس بریندار بوونە، کە هەژدە کەسیان لە ئەندامانی هێزەکانی بەرگریی شارستانین لە کاتی بەهاناوەچوون و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا بریندار بوونە.
هاوکات، دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و ڕێژەی سووتانی گەیشتووەتە ۹۰٪ تا ئێستا لە نەخۆشخانەیە
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئەم ئاگرە و خەمڵاندنی قەبارەی تەواوی زیانەکان.
شایەنی باسە تانجەڕۆ نزیکەی( ٥ ) کیلۆمەتر دوورە لە نێو سەنتەری شاری سلێمانیەوە.


