سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، کە ئهمڕۆ شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەرایەتی ژمارەیەک لەو گروپە چەکدارە عێراقیانەی چەکدانان ڕەتدەکەنەوە، گەیشتونەتە ئێران، بەپێی ووتەی سەرچاوەکان ، سەردانەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆسێی چەکدانان و فشارەکانی ئەمریکا.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، شاندەکە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی گروپە چەکدارەکان لەخۆ دەگرێت، وا بڕیارە زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسە ئێرانیەکان ئەنجام بدەن و گفتوگۆ لە بارەی  ئایندەی ئەو گروپانەو چۆنیەتی خۆ ڕێکخستنیان لە قۆناغی داهاتوو ئەنجام بدەن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ فراوانبونی فشارەکان بۆ چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکان و میکانیزمی جێبەجێکردنی بە شێوەی پراکتیکی.

لە ئێستادا دابەشبونێکی ئاشکرا لە نێوان گروپە چەکدارەکان سەریهەڵداوە، بەشێکیان چەکدانان ڕەتدەکەنەوەو هەڕەشەی بەرگری دەکات و بەشێکیشیان نەرمیان پیشانداوە بۆ چەکدانان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا