رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022 ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی یاساییه‌كه‌ی تەواو دەبێت. پرسی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان، پرسی ده‌ستوور و مافه‌كانی هاووڵاتییان گرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ن كه ده‌بێت یه‌كلایان بكاته‌وه.
دكتۆر محێدین حه‌سه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی رێگای كوردستاندا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرسانه.
دیمانه: رێگای كوردستان
+ دروستكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بە كوێ گەیشت؟
- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌رچووه. ئێستا ده‌بێـت په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌ی ئه‌م كێشه یاساییه بكات به‌زووترین كات، چونكه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌وه كێشه‌یه‌كی یاساییه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت دوو ڕووداوی گرنگیش له‌پێشمانه پێویستی به‌و كۆمسیۆنه هه‌یه كه یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی خوولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌وی دووهه‌میشیان راپرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه. هەر دووكیان راوەستاون بەو هۆیەوە رای جیاواز لەوبارەیەوە هەن. هەندێک پێیان وایە دەبێت وەكو خۆی بمێنێتەوە و شوێنە بەتاڵەكان پڕ بكرێنەوە، ئەوان پشت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی 2014 دەبەستن. هەندێكیش پێیان وایە دەبێت پشت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی 2018 ببەسترێت و سەر لەنوێ دروست بكرێتەوە. هەندێكیش دەڵێن دەبێت كۆمسیۆنەكە لە 7- 9 دادوەری سەربەخۆی پێكبهێندرێت.
ئێمە لە لیستی ئازادی پێمان وایە دەبێت لە دادوەری سەربەخۆ و بێ لایەن دروست بكرێتەوە. خۆ ئەگەر ئەوەش لە توانادا نەبێت، پێمان وایە دەبێت لە تەواوی ئەو لیستانە پێكبێت كە ئێستا لەنێو پەرلەمانی كوردستاندا بوونیان هەیە. چونكە بەداخەوە ئەوەی ئێستا هەیە وێڕای دابەشكردنی كۆمسیارەكان هەموو فەرمانبەران و كارگوزەرەكانی كۆمسیۆنەكە لەنێوان ئیئتلافی حوكمڕانی پێشووتر دابەش كراوە.
+ رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022 ماوەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان تەواو دەبێت چی لەبارەی رەشنووسی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە كراوە؟
-گفتوگۆ به‌رده‌وامه له نێو فراكسیۆنه جیاجیاكان. هه‌ر لایه‌ك رای خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه. له‌وباره‌یه‌شه‌وه روانینی جیاواز هه‌یه، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك لایه‌ن به ئاشكرا له‌رێگه‌ی میدیاوه رای خۆی ده‌ربڕیوه. هه‌مووانیش له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان رای خویان ده‌ربڕی. هەندێك لایەن دەیانەوێت بە یەك پاكێج لەگەڵ بابەتی كومسیۆنی هەڵبژاردن وراپرسی گفتوگۆی لەسەر بكرێت. هه‌ندێك له‌گه‌ڵ گۆڕانكارین له‌یاساكه و هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق لێبێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌شێك پێیان وایه هه‌رێم بكرێته 4 بازنه و ته‌نانه‌ت به‌شێك داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن بكرێته 8 بازنه و پشت به بایۆمه‌تری ده‌نگدانی عێراق ببه‌سترێت بۆ ده‌نگدان. هه‌ندێكی دیكه‌ش پێمان وایه هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه بمێنێته‌وه وه‌كو رابردوو.
ئێمه له فراكسیۆنی ئازادی پێمان وایه ده‌بێت به یه‌ك بازنه‌یی بمێنێـته‌وه، ئه‌وه‌ش ناسنامه‌ی پرسی كوردستانی و یه‌كگرتوویی كوردستان ده‌پارێزێت، نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن. ده‌رفه‌تی بوونی ده‌نگی جیاواز و گروپه بچووكه‌كان زیاتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات په‌رله‌مان فره‌ره‌نگتربێت و گشتگیر تر بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه پێمان وایه فره بازنه‌یی نوێنه‌ری ناوچه‌یی دروست ده‌كات و زیان به پرسی كوردستانی ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه هێشتا ده‌وڵه‌ت نین، پێویستمان به پاراستنی ناسنامه‌ی كوردستانی هه‌یه له هه‌موو دامه‌زراوه‌كاندا. به‌تایبه‌تی كه په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و پرسه ڕه‌واكه‌ی ده‌كات.
خاڵێكی دیكە لەبارەی نوێنەرانی كەمینە نەتەوەیی و ئاینییەكانە لەكوردستان،ئەوانەی پێیان وایە كە كوردستان بكرێتە بازنە دەیانەوێت نوێنەری كەمینەكان لەسەر ئاستی بازنەكان هەڵبژێردرێت و ژمارەكەشیان كەمبكرێتەوە.
هەر بۆیە ئێستا جۆرێك لە چەق بەستن هەیە و گفتوگۆكان تاڕادەیەك راوەستاون و وەكو خۆی ماوەتەوە.
تەنانەت ئەگەر پرسی كۆمسیۆنەكە یەكلا نەكرێتەوە. یاسای هەڵبژاردن بە زوویی یەكلا نەكرێتەوە ئەوە بێگومان ناتوانرێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت و دوا دەكەوێت.چونكە كۆمسیۆنیش پێویستی بەكات و رێكار و خۆئامادەكردن هەیە كە لانی كەم شەش مانگی دەوێت بۆ ئەو كارەیان.
+ پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به كوێ گه‌یشت؟
-سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوای رای هه‌موو فراكسیۆنه‌كانیان كرد له باره‌ی ده‌ستووره‌وه. هه‌مووان رایان خۆیان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه. زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری فراكسیۆنه‌كان و پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ په‌له‌كردنن له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. ته‌نیا یه‌ك فراكسیۆن پێیان وایه كاتی نییه و ده‌كرێت دوابخرێت.
ئێمه له فراكسیۆنی ئازادی له‌باره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشووتر گوتوومانه و ئێستاش ده‌یڵێینه‌وه كه ده‌ستوور زۆر دواخرا، نابیت به‌هیچ پاساوێك هیچی دیكه دوابخرێت. ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستوورێكی دیموكراتی، مه‌ده‌نی، عه‌لمانین. ئێمه پێمان وایه ده‌بێـت لێژنه‌یه‌كی نوێ بۆ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور دابنرێـت و سوود له كه‌سانی نێو لێژنه‌كانی رابردوو، سوود له‌كه‌سانی سیاسی و یاسایی و پسپۆڕ و شاره‌زا وه‌ربگیرێت. ڕه‌چاوی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان بكرێـت له پێكهاته‌ی لێژنه‌كه.
بەداخەوە گفتوگۆكردن لەوبارەیەشەوە راوەستاوە پێمان وایە ئەوە زیانێكی زۆرە و پێویستە هەموو لایەك بەجددی كاری لەسەر بكەین و هەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.
ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی ئازادی و حزبی شیوعی پێمان وایه پێویسته له‌و لێژنه‌یه بین، چونكه خۆمان به ره‌وتێكی هزری و خاوه‌ن ده‌ربڕین ولێكدانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری خۆمانین و له كۆمه‌ڵگا و له‌ناو په‌رله‌ماندا بوونمان هه‌یه.
پێمان وایه ئه‌و لێژنه نوێیه به پێكهاته‌ی نوێوه، كاری لێژنه‌كه‌ی ساڵی 2009 بكاته بنه‌مای كاركردنیان. هه‌روه‌ها پێویسته سوود له ئه‌زموونی رابردووی لێژنه‌ی ئه‌وكات وه‌ربگیرێت و هیچ لایه‌ك مافی ڤیتۆی نه‌بێـت له لێژنه‌كه كه هۆكارێك بوو بۆ په‌كخستنی كاری لێژنه‌كه له‌و كاته‌دا، به‌ڵكو ده‌كرێ له لێژنه‌ی نویدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی پشت به‌ده‌نگدانی ره‌ها ببه‌ستێت.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی ده‌ستوور نین، ده‌كرێ په‌له بكرێت و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگ بۆ ده‌ستووریش بدرێت و راپرسی له‌سه‌ر بكرێـت له هه‌مان كاتدا.
+ گرنگترین ئەو پڕۆژە یاساییانەی كە لە پەرلەمان بەردەستن چین؟
-پڕۆژە یاسای زۆر لە پەرلەمان هەن، چی ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشكەش كراون، چی ئەوانەی لەلایەن حكوومەتەوە هاتوون، كە هەندێك جار ئەوەی حكوومەت پەلەتر كاری لەسەر دەكرێت. ئێستا پڕۆژە یاسای قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە، پڕۆژە یاسای پەروەردە و خوێندن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكەش هەن.
بەڵام لە هەموویان گرنگتر راستی پڕۆژە یاسای بودجەیە كە بەداخەوە ئەوە 8 مین ساڵە لە هەرێم پڕۆژە یاسای بودجە بوونی نییە. پاساوی حكوومەت ئەوەیە كە ناتوانێت پڕۆژە یاسای بودجە دابنێت چونكە داهاتی بەغدا دیار نییە كە بۆ هەرێمی دەنێرێت. بەڵام خۆ داهاتی ناوخۆش كەم نییە كە دەبێت بكرێتە پڕۆژە یاسا. هەر بۆیە پێویستە حكوومەت پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێت و كارەكانی بەیاسایی بكات. لەتەك ئەوەش ژمێرەی كۆتایی ساڵیش نەهاتووە. بە پێی رێككەوتنی هەرێم و عێراق بۆ ناردنی 200 ملێارەكە دەبێت هەرێم ژمێرەی كۆتایی خۆی بداتە عێراق، بەرپرسانی دارایی هەرێم دەڵێن ئامادەیە و دەینێرینە بەغدا. ئەدی بۆ ناینێرنە پەرلەمان، كە كارە یاساییەكە ئەوەیە كە بێتە پەرلەمان و دوای ئەوە بۆ كێی دەنێرن، ئەوە كارێكی دیكەیە.
+ فراكسیۆنی ئازادی هه‌میشه له‌ته‌ك فراكسیۆن و ده‌نگه ناڕازییه‌كان بووه بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان، ئه‌و یاداشتانه چیان به‌سه‌رهات كه داواتانه له‌باره‌ی پرسه جیاجیاكانه‌وه؟
-له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی لیسته جیاجیاکانی دیكه 11 یاداشتی جۆراوجۆرمان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كێشه جیاجیاكانی هاووڵاتییانه‌وه. كه په‌یوه‌ست بوون به:
-چاره‌كردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست.
-چاره‌كردنی كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ.
-كۆتاییهێنان به راگرتنی نایاسایی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
-راگرتنی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی.
-راگرتنی سه‌پاندنی باج و رسوومات.
-گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیان.
-راگرتنی زیاتركردنی باج خستنه‌سه‌ر هێنانی داوده‌رمان.
-دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
-بابه‌تی خانه‌نشینكردنی هێزه‌كانی ناوخۆ.
هه‌روه‌ها یه‌ك دوو پرسی دیكه‌ی گرنگ. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان. ئه‌و پرسانه ناخرێن بابه‌تی كاره‌وه. جۆرێك لە دابڕان هەیە لە نێوان حكوومەت و پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە. حكوومەت نوێنەرانی نانێرێتە پەرلەمان بۆ قسەكردن لەسەر پرسی خزمەتگوزاری و بژێوی هاووڵاتییان.
بەتایبەتی كە ئێستا پرسی بەتایبەتیكردن و وەرگرتنی باج و رسوومات بۆتە گرفتێكی گەورە، لەلایەك پیشەوەری و خاوەن پڕۆژە بچووكەكان بوونەتە قوربانی. ئەوان باج و رسووماتێكی زۆر دەدەن، بەڵام كۆمپانیا و پڕۆژە گەورەكان خۆیان دەدزنەوە. هەروەها بەشێكی زۆری كۆكردنەوەی ئەو پارە و باج و رسوماتانە دراونەتە كەرتی تایبەتی كەسی، كە بەشێكی زۆری ئەو داهاتە دەبەن و بەشێكی كەمی بۆ حكوومەت دێتەوە كە دەبێت پێچەوانە بێت. پرسیار ئەوەیە حكوومەت بەو هەموو توانا و فەرمانبەرەیەوە بۆ ناتوانێت ئەو كارەبكات، بەڵام پڕۆژەیەكی كەسی و تایبەت بە ژمارەیەكی كەمی فەرمانبەرەوە ئەو كارە دەكات؟