دیمانە/ مۆفق بەرزنجی- رێگای كوردستان
وشیار نوری لەك ناسراو (خاڵە وشیار) لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ( رێگای كوردستان) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پێویستە هەموومان هەوڵبدەین بۆ بەرەوپێشبردنی كەلتوری نەتەوەكەمان و فەرامۆشنەكردنیان، هەروەها بەپێویستی دەزانێت سەرجەم كەناڵە ناوخۆیەكان و ئاسمانییەكان، دووربكەونەوە لە پەخشتكردنی هەرشتێك كە ببێتە هۆی تێكدانی كاڵبوونەوەی هەستی نەتوەیایەتی و رەسەنی كوردەواری و تێكچوونی شیرازەی كۆمەڵگا و خەڵكی هەرێمی كوردستان.
* ئەگەر پێمان بڵێ خەڵكی كوێی و لەكوێش لە دایكبووی؟
-من لەگوندی بەردەسپی لەدایك بووم ، منداڵیم لەگەرەكی ئازادی بووە ، لەگەرەكی كوردستان گەورە بوم و هەر لەوێش ژیانی هاوسەرگیرم پێكهێناو، لە ئیستادا نیشتەجێی گەڕەكی رۆشنبیری شاری هەولێرم.
*لەنێو خەڵكی بە خاڵە وشیار ناسراوی، ئایە هۆكاری ئەوەیە كە تۆ زیاتر لە بواری فۆلكلۆری كوردی كاردەكەی یان هۆكاری دیكە هەی؟
-بەڵی من هەر بە خاڵە وشیار ناوبانگم دەركردوە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە چەندین ساڵە هەر
لەبواری رەسەنایەتی و كوردەواری كاردەكەم، لەكوردەواریش پێشگری (خاڵە) زیاتر بە كەسێكی خۆشەویست یان نزیك دەگوترێ.
*خاوەن چەند منداڵی؟
-خاوەنی دوو كچ و سێ كوڕ ، كچەكان شویان كردیە، ئێستا بوینەتە باپیرە .
*پێش ئەوەی ببی بەخاوەن كەناڵی تایبەت بە خۆت، لە چەند شوێن كارت كردوە؟
-زیاتر لە 9ڕادێو و4 كەناڵی لۆكاڵی و دوو كەناڵی ئاسمانی بەرنامەی ڕاستەوخۆ و تۆماركراوم هەبووە ، یەكەم كەسم ، كەبەرنامەی فولكلۆریم بەڕاستەوخۆی پێشكەش كردوە.
*بەشێوەیەكی گشتی خوێندنەوەی جەنابت چۆنە بۆ راگەیاندن، ئایە راگەیاندكاری سەركەوتوو دەبێت چۆنبێت بۆ ئەوەی سەركەوتووبێت لە كارەكەی؟
- راگەیاندن كارێكی شایستیە و پیرۆزە، لەسێ بەش پێكدێت( بیستن ، نوسین ، بینین) من لەهەرسێكی كارم كردوە و ڕۆڵم تێدا گێڕاوە، لەساڵی 1993 نوسین و بڵاوكردنەوەم هەبوە ، لە1994لەرادێوی ڕێگای كوردستان بەرنامەی گەنجینەی كەلەپورم ڕاستەوخۆم پێشكەشكرد ، لە1997لەتیڤی زەحمەتێكشان بەرنامەی گەنجینەی كوردەواری و مەتەڵم ڕاستەوخۆ پێشكەشكرد ، لەساڵی 2005 لەكەناڵی ئاسمانی هەولێر بەرنامەی (هەبوو نەبوو)م پێشكەشكرد ، لە2015 كەناڵی رەسەنمان دامەزراند ، بەكورتی و بەخوتی كاری ڕاگەیاند ئەزموون و بەردەوامی و زەوقو سلیقەی پێویستە دەوێت، پێویستیشە بەزیرەكی و لەخۆبوردەیەیی بیكەی، بەداخەوە ئیستا زۆری بۆری دەبینم.
*مەبەستت ئەوەیە كە لە ئێستادا ژماریەكی زۆر كەناڵی ناوخۆی و ئاسمانی هەیە، بەڵام لە جەوهەردا توانا و ئەزمونی باشیان نییە و شتی باش پێكەش ناكەن؟
-بەڵی مەرج نییە ئەو هەموو كەناڵە هەیە لە هەرێمی كوردستان، هەموویان توانای باشیان هەبێت لە كاری میدیای، یان رۆژنامەنووسی یان راگەیاندكاری، دەبێت ئەوەی خزمەت بە كۆمەڵگا دەكات ئەو كەناڵە ئەو پێشكەش بكات، نەك شتێك پێشكەش بكات ببێتەهۆی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگا و هەڵوەشاندنەوەی خێزان، یان دووربێت لە ئەتەكێتی كاری میدیایی.
*پێتوایە ئەو جۆرە كەناڵانە هەیە كە بونەتە هۆی تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگا؟
-بەڵێ هەیە، پێویستە وەزارەتی رۆرشنبیری سنورێك بۆ ئەو جۆرە كەناڵانە دابنێت كە دوورن لە پرەنسیپەكانی كاری میدیایی و، هەروەها كاریگەرییان لەسەر دەرونی خەڵكیش هەیە.
*هیچ پلانێكت هەیە لە داهاتوو ببیتە خاوەن كەناڵی ئاسمانی؟
-لەئێستادا هیچ بیرم لەوە نەكردۆتەوە، چونكە كەناڵی ئاسمانی یەكەم ، خەرجی زۆری دەوێ، دووەم ئەركی زۆر قورسە، بەڵام بەئومێدین ڕۆژێك دابی ئەویش دابنێین.
*خۆش ترین شت لای تۆ چییە لە كاری راگەیاندن؟
-بەڵی من ئەوكاتە زۆر ئاسودەكەمە كە خواد وخەڵك لەخۆمان ڕازی دەكەین، بەرنامەو كارێكی باش بكەین كە ببینە جێگای رەزامەندی كۆمەڵگا، چونكە هەر كارێك ئەگەر نەبێتە دڵخۆشكردنی خەڵك ئەوە پێویستە دووبارە پێداچوونەوە بەكارەكانمان بكەین تاكو ببینە مینبەرێك بۆ خۆشگوزەرانی هەمووان، دەتوانم بڵێم تاكو ئێستا كارەمانمان بۆتەجێگای دڵخۆشی بۆ بینەرەكانمان.
*هیچ یادگاركت هەیە سەلام كۆیی یان یان خەلیل یابە؟
-هەردووكیان وەكو دووهونەرمەند و كەسایەتی هاوڕێم بوون، بەڵام یادگاری وام نییە، چونكە زۆرلەگەلیان نەژیاوم و كارم لەگەڵیان نەكردووە بەو جۆرە كە ئێستا بڵێم ئەو یادگارییەم هەبێت لەگەڵیان.
*لەگەڵ كام ئەكتەر زۆر نزیكی یان نزیك بووی؟
-من لەگەڵ زۆربەیان نزیكم بەتایبەتی سەلاح محەمەد عەلی، مامۆستا فیسەل محەمەد زۆری تر، جگەلە حەیرانبێژان و لاوكبێژ و هونەرمەندەكانی میللی زۆردۆستین، بەداخەوە بەشێكیان لەژیان نەماون.
*هیچ دیدارت لەگەڵ حەیران بێژی كوچ كردو حەسەن رەسول سیساوە كردوە؟
-زۆر جار دیمانەی تیڤی و ڕادیۆ و گۆڤارم كردوە، تەنانەت بەرنامەی ڕاستەوخۆشم بۆسازكردوە، دوای كۆچكردنی بەرنامەی تایبەتیمان بۆسازكردبووە بۆ ئەوەی كێلی گۆرەكەی بۆچابكرێ. پیاوێك بوو لەمردن دەترسا، هەرجارێكی دەچوین ، دەیگۆ هەندێك خوردە بدەنە خاری خۆ .
*دەڵێن زور هاوكاری مەعنەوی گەنجە پێگەیشتوانكانی راگەیاندنی دەكەی؟
-ئەوەی لەتوانام دابێت بەهەموو شێوەیەك هاوكاری و پاڵپشتی ئەو گەنجانە دەكەم كاردەكەن لە میدیاكان، هەموو راگەیاندكارێك لەسەرەتایی كاركردنی پاڵپشتێكی هەبوو ئینجا سەركەوتووبوە، بۆیە دەبێت دەستی ئەو گەنجە بوێرانەی كۆمەڵگاكەمان بكەین كە كاری میدیایی دەكەن، رۆژگارێك خۆم بەپاڵپشی و هاوكاری چواردەورەم سەركەوتووبوومە و گەیشتوومەتە ئەو رۆژە.
*دوا وتەت چییە، یان شتێك مابێت كە باسمان نەكردبێت یان بیرمان چووبێت؟
-سوپاس بۆبەرێزتان، دەستان خۆش بۆ ئەنجام دانی ئەو دیدارە، پێویستە هەموومان دەست لەناودەستبین بۆ پارێزگاری وپەرەدان بەكەلتوری نەتەوەكەمان.