
ماده (matter)، چه‌مكێكی دێرینی ناو مێژووی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه. شتێكی ڕه‌قوته‌ق نییه له‌وێدا هه‌بێت و یه‌كجار پێناسه‌كرابێت. چه‌مكه‌كه له‌وه ئاڵۆزتره، به‌جۆرێك كه له‌و وێنا عامیانه‌یه دوورده‌كه‌وێته‌وه و ڕوویه‌كی ته‌واو تیۆری و سپیكوڵه‌یتڤ (گریمانكرد) وه‌رده‌گرێت.
ماده هه‌ر له فه‌یله‌سوفانی كۆنی یۆنانه‌وه كه شهود (سووسه)یان بۆ ماده هه‌بوو، تا ئه‌مڕۆكه‌ش كه فیزیای كوانتۆم خۆی كردووه‌ته خاوه‌نی، بیری لێ كراوه‌ته‌وه. خاك و ئاو و هه‌وا و ئاگر، چوار ماده‌ی سه‌ره‌كی بوون كه یۆنانییه‌كان (فه‌یله‌سوفانی سرووشتیی پێش سوقرات) بیریان لێ ده‌كرده‌وه و سرووشت و بوونیان بۆ ده‌گه‌ڕانده‌وه. هه‌ر له یۆنان‌دا، ئه‌تۆمگه‌راكان (ئه‌پیكۆر و دیموكرێت) خه‌یاڵێكی نیمچه‌زانستییان هه‌بوو كه ده‌یانگوت هه‌ر شتێك تا دوا سنور وردی بكه‌یته‌وه، چیی لێ ده‌مێنێته‌وه و چیی پێ ده‌وترێت: ئه‌تۆم. ئه‌تۆم واته دابه‌شنه‌بوو، یان له‌وه زیاتر دابه‌ش نابێت و وردناكرێته‌وه.
له ساده‌ترین پێناسه‌دا، ماده به هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌وترێت كه بارستاییه‌كی هه‌یه و شوێنێك داگیرده‌كات. ئه‌مه دیده زانستییه فیزیاییه‌كه‌یه. دواییش هه‌ر له‌ناو زانست‌دا، ده‌گات به‌وه‌ی بگوترێت: ماده له كۆمه‌ڵێك گه‌ردیله‌ی بنه‌ڕه‌تی پێكدێت (وه‌ك كواركه‌كان و لیپتۆنه‌كان) كه له گۆڕه‌پانی جیاجیادا له كارلێكدان (وه‌ك گۆڕه‌پانی هیگنز كه له‌وێدا ماده بارسته وه‌رده‌گرێت). به‌كورتی، ماده هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه كه له جیهاندا هه‌یه، بارستایی هه‌یه، و جێیه‌ك داگیرده‌كات. ئه‌مه دیدی نیوتنیش بوو له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا. له‌و خاڵه‌شدا له‌گه‌ڵ دونیای كۆن هاوبه‌ش بوو كه ماده نه ده‌ئافرێنرێت و نه له ناویش ده‌چێت.
له سه‌ده‌ی بیستدا لای ئه‌نیشتاین، پێناسه‌ی ماده ته‌واو گۆڕا. ئه‌و وتی: ماده و وزه یه‌كێكن. ماده ده‌توانێت وه‌رگه‌ڕێت بۆ وزه‌ی په‌تی. واته ماده، گورزه‌یه‌ك وزه‌ی پێكه‌وه‌به‌ستراوه. واته ماده شتێكی ڕه‌ق نییه، به‌ڵكو به تانوپۆی كات و شوێندا چووه. هه‌ر سه‌ده‌ی بیست ده‌ركه‌وت كه ماده له ئه‌تۆمدا ناگاته كۆتایی، به‌ڵكو له‌ناو ئه‌تۆمدا یه‌كه‌ی بچوكتر هه‌ن: پرۆتۆن، نیوترۆن، و ئه‌لیكترۆن. ئه‌م دواییه‌ش ده‌ركه‌وت كه شتێكی تریش هه‌یه ناوی ماده‌ی تاریك (dark matter)ـه. ڕووبه‌رێكی زۆری گه‌ردوون له ماده‌ی تاریك پێكهاتووه.
له فه‌لسه‌فه‌دا، ماده جیاوازه. به ده‌ربڕینێكی تر‌و گوتاری فه‌لسه‌فی، دیدێكی تایبه‌تتری بۆ ماده هه‌یه‌ة بێ ئه‌وه‌ی خۆی له دۆزینه‌وه زانستییه‌كان نه‌بان بكات:
ماده له فه‌لسه‌فه‌دا شت و شمه‌كی ڕه‌ق نیه. به‌ڵكو جۆرێكه له زه‌مینه و به‌ستێن و په‌یوه‌ندی. هه‌ر له ئه‌رستۆوه، وتراوه دونیا له دوو به‌ش پێكدێت: ماده و فۆرم. ماده، ئیمكانێكی خاوه كه له فۆرمدا ئۆقره‌ده‌گرێت. بۆ وێنه، هه‌ر شتێك نه‌گاته فۆرمه‌كه‌ی، كه‌واته وه‌ك ئیمكانه خاوه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه. هه‌ر دیارده‌یه‌ك وه‌ربگریت به‌و جۆره‌یه. بۆیه له فه‌لسه‌فه‌دا هه‌میشه ئه‌و پرسیاره كراوه، ئاخۆ دونیا له چی پێكهاتووه.
ماتریاڵیزم، به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ماده ده‌خاته پێشه‌وه. ئه‌وه‌ی كه فیكر و هه‌ست و ڕۆحی مرۆڤ و داهێنراوه‌كانی، گشتی له ماده درووستبووه. پۆڵی پێچه‌وانه‌ش، ئایدیالیزم، ده‌ڵێت: ماده ته‌نیا توێكڵی ده‌ره‌وه‌ی دیارده‌كانه و شته بنه‌ڕه‌تییه‌كه بریتییه له زه‌ین، ئایدیا، ڕۆح و شتی تری له‌و جۆره.
فه‌لسه‌فه، چه‌مكی ماده له زانست‌دا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به‌ڵام تا شوێنانێكی زه‌ینیی ئه‌وتۆی ده‌بات كه له زانست داده‌بڕێت. بۆ نموونه، فه‌لسه‌فه هه‌ر له كۆنه‌وه پرسیویه‌تی ماده بۆچی هه‌یه، یان با بڵێین جیهان ئه‌سڵه‌ن بۆ هه‌یه؟ بۆچی شته‌كان هه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌بن؟ واته بۆ مانا و ڕۆڵی ماده له كۆی بووندا ده‌گه‌ڕێت. یان لای فه‌یله‌سووفه ده‌روونشیكاره‌كان ماده له چه‌مكگه‌لی وه‌ك نوقسانی، درز، و بۆشایی نزیكده‌كرێته‌وه. لای ئه‌وان، ماده خۆی بوونێكی درزبردووی هه‌یه. بۆشایی، واته بۆشایی زه‌ینی، خۆی مادیترین ده‌سپێكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بوون و جیهان.
وێڕای ئه‌وه‌ی گوتاری زانستی و گوتاری فه‌لسه‌فی جیایه، به‌ڵام قسه‌شیان له‌سه‌ر یه‌كتر زۆره. زانست به‌ره‌و ناو پێكهاته‌ی ماده و ڕۆڵه ده‌قاوده‌قه‌كه‌ی ده‌ڕوات. فه‌لسه‌فه، هه‌مان پێكهاته و ڕۆڵ له ژیانی مرۆڤه‌كاندا ده‌خوێنێته‌وه. له‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانێكی ماده‌دا، به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان، فه‌لسه‌فه‌ش پرسیاره‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌ی ئێستا واقیع بۆ مرۆڤ چییه؟ كات له ژیانی مرۆڤدا چییه؟ حه‌قیقه‌ت چۆن پێناسه‌بكه‌ینه‌وه؟ ئه‌مڕۆ كه سه‌رده‌می فیزیای كوانتۆمه، فه‌یله‌سوفان به‌پێی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و كایه زانستییه، پێناسه‌ی حه‌قیقه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه: شتێكی هه‌میشه‌جێگیری ڕه‌ها نییه، به‌ڵكو فره‌ییه و له گۆڕاندایه و ڕه‌هابوونه‌كه‌شی به هه‌ندێك مه‌رجه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
